
ڤاکسینی-کۆرۆنا
SNN
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکات، لە پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمساڵی ئەمریکا ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا لە ئەمریکا بەرهەمدەهێنرێت و شرۆڤەکارانیش دەڵێن: “پەلە کردن لە بەرهەمهێنانی ئەو ڤاکسینە بۆ ئەوەی وەک بانگەشە بەکاربهێنرێت، هۆکارێکی باشە بۆ ئەوەی وەرینەگریت”.
گۆڤاری فۆرێن پۆڵسی ئەمریکی نوسیویەتی: ئەگەر لەبەر پابەندبوون بە بەڵێنەکەی سەرۆکی ئەمریکاوە یاخود لەژێر هەڕەشەی ئەودا، لە پێش یەکی تشرینی دووەم ڤاکسینی کۆرۆنا بەرهەمبهێنرێت، لەکاتێکدا هیچ کام لەو 150 ڤاکسینەی کە لە ئەمریکا دروستدەکرێن سێ قۆناغەکەی تاقیکردنەوەی سەلامەندییان تێنەپەڕاندبێت، ئەوا گومان لەسەر سەلامەتی و کاریگەری ڤاکسینەکان دروستدەبێت.
گۆڤارەکە باسی لەوەشکردووە: کۆشکی سپی بڕی ملیۆنان دۆلاری بۆ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی دەرمان تەرخانکردووە و فەرمانی بە دەزگا حکومییەکان کردووە کە تا رۆژی هەڵبژاردن بەرهەمێکیان هەبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە کەمتر لە دوو مانگ بەردەستە بۆ ئەوەی تاقیکردنەوەی بەکۆمەڵ لەسەر ڤاکسینەکان بکرێن و ئەنجامەکەی هەڵبەسنگێندرێت.
دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەررۆکایەتی ئەمساڵدا کاندیدی سەرەکی پارتی کۆمارییەکانە و رکابەری جۆو بایدن کاندیدی دیموکراتەکان دەکات، بانگەشەکانی هەڵبژاردن بە چەندین شێواز دەستیپێکردووە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



