هه‌ڵمه‌تى به‌خشینى پلازماى پزیشكانى چاكبووهوهى كۆرۆنا له سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو

بەخشینی پلازمای خوێن
SNN
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌شێك له‌و پزیشكانه‌ى كه تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنابوون و چاكبوونه‌ته‌وه هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ به‌خشینى پلازما ده‌ستپێكرد، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانیش ده‌ڵێت: داوا ده‌كه‌ین هاووڵاتییان بێن و پلازماى خوێنیان ببه‌خشن.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به‌شێك له پزیشكانى چاكبووهوهى كۆرۆنا كه جێگرى به‌ڕێوه‌به‌ر و وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تهندروستبى سلێمانیشى تێدابوو هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكرد بۆ به‌خشینى پلازماى خوێنى خۆیان به نه‌خۆشانى كۆرۆنا.
یاد نه‌قشبه‌ندى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستیی سلێمانى له‌میانى به‌شداریكردنى له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا رایگه‌یاند: “ئێمه ئه‌مڕۆ لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ى پلازماى خوێنى خۆمان ببه‌خشین، داواش له نه‌خۆشانى چاكبووه‌وه كۆرۆنا ده‌كه‌ین بێن و پلازما ببه‌خشن، بۆ ئه‌وه‌ى ژیانى نه‌خۆشخانى كۆرۆنا رزگار بكه‌ن”.
له‌باره‌ى هه‌ڵكشانى رێژه‌ى كۆرۆنا له پارێزگاى سلێمانى وتیشى: “له‌گه‌ڵ هاتنى وه‌رزى پایز و دابه‌زینى پله‌كانى گه‌رما چاوه‌ڕێده‌كرێت رێژه‌ى تووشبوون به كۆرۆناش زیاتر به‌رزبێته‌وه، بۆیه داوا ده‌كه‌ین هاووڵاتییان زیاتر خۆیان بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ى نه‌گه‌ینه دۆخێك كه نه‌خۆشخانه‌كانمان نه‌توانن نه‌خۆش وه‌ربگرن”.
له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تاوه‌كو ئێستا 830 نه‌خۆشى چاكبووهوهى كۆرۆنا پلازمایان به‌خشیووه و هه‌زار و 170 تووشبووش سوودیان له‌و پلازمایه وه‌رگرتووه و وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆیان به‌كارهێنراوه.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش



