تەندروستی عێراق: یەکەم وڵات دەبین ڤاکسینی کۆرۆنا هاوردەبکەین

ڤاکسینی کۆرۆنا
SNN
وەزيری تەندروستی عێراق رايگەياند، هەرکاتێک ڤاکسينی کۆرۆنا بەردەست بێت و لەلايەن ڕێکخراوی تەندروستی جيهانييەوە بەفەرمی دانی پێدابنرێت، عێراق يەکەم وڵاتە دەبێت لە کڕین و هاوردەکردنیدا.
حەسەن تەميمی وەزيری تەندروستی عێراق لە راگەیەندراوێکیدا وتی: “لە ئێستادا چاوەڕێی ئەوە دەکەین ڤاکسینی کۆرۆنای وڵاتان لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە پەسەندبکرێت، هاوردەکردنی هەر ڤاکسينێک دەکەوێتەسەر ئەوەی تا چەند لە جيهاندا بەکاردێت و دەبێت دڵنيا بين لەسەرکەوتنی ڤاکسينەکە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌موو ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی به بڕێكی زۆر ده‌سته‌به‌ر كردووه، كه له‌چوارچێوه‌ی پرۆتۆكۆڵه جیهانییه‌كانی چارەسەرکردندا په‌سه‌ندكراون بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی سوك و مامناوه‌ند و قورسی كۆرۆنا.
وەزيری تەندروستی داواشی له هاوڵاتیان كرد، پابه‌ندی رێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان بن و پابەندبن به پاراستنی دووری كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تاكه بكرێت.
لە ئێستادا تەنیا رووسیا ڤاکسینی کۆرۆنای بەرهەمهێناوە و تا ئێستا هیچ گرێبەستێکی لەگەڵ وڵاتان نەکردووە بۆ فرۆشتنی ئەو ڤاکسینە، جگە لە رووسیا ژمارەیەک وڵاتی دیکە هەوڵەکانیان بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینێکی کاریگەر چڕکردووەتەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5 hours لهمهوپێش -
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5 hours لهمهوپێش -
5 hours لهمهوپێش



