ئهنجوومهنى وهزیران وهڵامى داواكارى دامهزراندنى یهكهمى زانكۆ و پهیمانگاكانى داوهتهوه

گردبوونهوهى خوێندكاره یهكهمهكانى زانكۆ و پهیمانگاكان له ههولێر | فۆتۆ: SNN
SNN – مەودا مستەفا
ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ئەیلول، لە هەولێر یەكەم و دووەم و سێیەمی زانكۆ و پەیمانگاكان گردبوونەوە و داوای دامەزراندنیان كرد، جێگری سەرۆكی لیژنهى پهروهرده و خوێندنى باڵاى پهرلهمانى كوردستانیش دهڵێت: “ئهنجوومهنى وهزیران وهڵامیداوینهتهوه كه ناچنه ژێر بارى دامهزراندنى هیچ كهسێك”.
زانیار سالار، نوێنەری دەرچووان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “وەك دەرچووانی ساڵی 2016-2017ی زانكۆ و پەیمانگا حكومییەكان كە ژمارەمان هەزار و 100 دەرچووە ، سێ ساڵە چاوەڕوانی دامەزراندنین، لەكاتێكدا وەزارەتی خوێندنی باڵا داوای ناوەكانی لە زانكۆكان كردووە، بەڵام هیچ بڕیارێك نەدراوە”.
وتیشى: “هیچ هەوڵێك نەگەیشتۆتە ئەنجام لە رابردوودا، بۆیە گردبووینهوه لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران و داوا دەكەین، تا پێش دەسپێكی ساڵی خوێندن بڕیاری دامهزراندنمان بدرێت، قەرەبووی چوار ساڵ چاوەڕوانیمان بە هەژماركردن وەك خزمەت و دووبارە درێژەپێدان خوێندن”.
نوێنهرى ئهو خوێندكارانه ئهوهشى خستهڕوو: “بڕیارمانداوه مانبگرین تاوهكو بە فەرمی حكومەت وەڵاممان دەداتەوه، تائێستاش زیاتر لە 15 خۆپیشاندان و گردبوونەوەمان ئەنجامداوە”.
هاوكات موسلیم عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: “پشتیوانی لەم دەرچووانە دەكەین، بەڵام ئەنجوومەنی وەزیران وەڵامی داینەوە كە ناچنە ژێر باری دامەزراندنی هیچ كەسێك، بۆیە پاڵپشتیانین و دەبێ رێزیان لێ بگیرێت، بەداخەوە جگە لەوەی دانامەزرێن دەرفەتی كاریشیان لە كەرتی تایبەت بۆ ناڕەخسێت”.
وتیشی: “پێویستە ساڵانە بودجەیەكی تایبەت هەبێت و دەرگای دامەزراندنیش بە داخراوی نەمێنێتەوە كە پێنچ ساڵه داخراوە، چونكە ئەمە گەنجانی بێ هیواكردووە و ناچاربوون كارێك بكەن كە شایستهى بڕوانامەكانیان نییه”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



