گۆڤارێکی ئەمریکی: هیوا بۆ چاکبوونی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نییە

TOPSHOT - A helicopter puts out a fire at the scene of an explosion at the port of Lebanon's capital Beirut on August 4, 2020. (Photo by STR / AFP) (Photo by STR/AFP via Getty Images)
SNN
گۆڤاری فۆرێن پۆڵسی ئەمریکی لە راپۆرتێکی شیکاریدا باس لە کێشەکانی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، لە نێویشیاندا عێراق، دەشڵێت، ئەو وڵاتانە خاڵی وەرچەرخان و چاکبوونەوەیان تێپەڕاندووە و “هیوا کۆتایی هاتووە”.
راپۆرتەکە لەلایەن ستیڤن کوک توێژەرى کاروبارى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە ئەنجومەنى پەیوەندییەکانى دەرەوەى ئەمریکا ئامادەکراوە، لە ژێر ناونیشانی “کۆتایی هیوا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”، لەسەر بنەماى ئەو رووداوانەى کە بەمدواییانە روویانداوە، کە دیارترینیان تەقینەوەکەى بەیروت-ە، شیکردنەوەیەکی رەشبینانەی کردووە.
نوسەرەکە باس لەوەدەکات: تێگەیشتن لە دینامیکیەتى ئەوەى لەناوچەکە روودەدات کارێکى قورسە، کاتێک پێکدادان هەیە لەسەر سەروەرى و شەرعیەت و مافى تاک و و کۆمەڵ، کە رەنگە دۆخى سروشتى ناوچەکە بخاتە دۆخێکى ناسەقامگیرەوە.
دەشڵێت: سەرەڕاى جیاوازییەکانى وڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، بەڵام خاڵى هاوبەش لەنێوانیاندایە، هەموویان ململانێ لەسەر سەروەرى و ناسنامە دەکەن، هەروەها بەدەست دەسەڵاتى خراپ و چینى سیاسییەوە دەناڵێنن.
گۆڤارەکە دەڵێت گروپە چەکدارەکان لەو وڵاتانە نزیکن لە داڕوخان، لە نێویشیاندا چەکدارانی لیبیا و یەمەن و سوریا و عێراق، بەڵام پێدەچیت نەگەیشتبنە خاڵى دانانى چەک، هێشتا هەندێکیان وایدەبینن کە دەتوانن بەشێک لەو وڵاتانە دابەش بکەن.
گۆڤارەکە دەڵێت: بە سەیرکردنى رووداوەکان لەو وڵاتانە، دەکرێت ململانێکانى ئێستا ببینرێن، لە سوریا، تورکیا رێگە بە کورد نادات دەوڵەتى خۆیان بنیاتبنێن لەسەر سنورەکان، لە لیبیا لەنێوان حکومەتى ویفاق کە لەلایەن کۆمەڵگەى نێودەوڵەتییەوە دانى پێدانراوە لەگەڵ هێزەکانى سەر بە خەلیفە حەفتەر، لە یەمەن ململانێی بەردەوامى نێوان حکومەتى عەبد رەبە مەنسور هادى کە لەلایەن کۆمەڵگەى نێودەوڵەتییەوە دانى پێدانراوە لەگەڵ یاخیبوەکان لە باشوورى ئەو وڵاتە، هەموو وڵاتانى دیکە لەبەردەم ئەگەرى ئەوەن لانىکەم ببنە دوو دەوڵەت.
نوسیوشیەتی: لە وڵاتانى دیکەى وەکو سعودیە، ململانێی نێوان نوخبەى سیاسی بەردەوامە، محەمەد سەلمانى شازادەى جێنشین ژمارەیەک لە ئەندامانى شانشین و نوخبەى خێزانى دەسەڵاتدارى زیندانیکردووە، کە وەک گەورەترین هەڕەشە لەسەر بەرژەوەندییەکانى سەیریان دەکات.
لەمیسر بەگوێرەى راپۆرتەکە، ناکرێت باوەڕبکرێت کە گەل دوو سەرۆکى لەکارخستووە لەماوەى کەمتر لە 18 مانگدا، بەڵکو ئەوەى روویداوە کارى جەنەراڵەکانى سوپا بووە.
کاتێک بیر لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەکرێتەوە، بەپێی راپۆرتەکە هەمیشە ئەوە دەبینرێت دەکرێت دۆخەکە هەمیشە بگۆڕێت بۆ خراپ.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



