راهێنه‌رێك :كچە یاریزانه عێراقیه‌كان به ده‌ستی قۆرغكارییه‌وه ده‌ناڵێنن

ستافێکی راهێنەرێکی عێراقی لەگەڵ چەند کچە یاریزانێک
SNN Sport- حسین کەرکوکی
سائر كازم راهێنه‌ری تۆپی پێی خانمان دووپاتی كرده‌وه كه كچه یاریزانه عێراقییه‌كان به‌ده‌ستی قۆرغكارییه‌وه ده‌ناڵێنن كه بێبه‌شیان ده‌كات له پیشەگه‌ربوونی ده‌ره‌كی .
كازم له لێدوانێكیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە وتی:” دۆخی تۆپی پێی خانمان له عێراق رۆژ لە دوای رۆژ ده‌یسه‌لمێنێت كه ئه‌و ساڵ و رۆژانه کە رۆشتووە، به خۆرایی له ته‌مه‌نی كچه یاریزانه‌كان رۆشتووە، هەروەها بێبایه‌خدان بوون به گرێبه‌سته‌كانیان “.
روونیكرده‌وه كه هه‌موو كچه یاریزانێك پێویستی به بریكار هه‌یه كار له سه‌ر بازاڕكردنی بكات ، به‌ڵام به‌داخه‌وه پێچه‌وانه‌كه‌ی جێبەجێده‌كه‌ین له میانه‌ی قۆرغكردنی كچه یاریزانه‌كان وه‌كو ئه‌وه‌ی موڵكی تایبه‌تی راهێنه‌ر بن”.
له كۆتاییدا وتی ” ئامۆژگارییه‌ك بۆ راهێنه‌ران ، كچه یاریزانه‌كان قۆرغ مه‌كه‌ن ، ئه‌وان موڵكی عێراقن و موڵكی ئێوه نین هه‌رچه‌نده چاكه‌تان به سەریانه‌وه هه‌بێت”.
جێی باسه وا بریاره وه‌رزی نوێی خولی خانمانی عێراق له مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو ده‌ستپێبكات.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



