فراكسیۆنى گۆڕان له ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق وهڵامى بزووتنهوهى گۆڕان دهداتهوه

بزوتنەوەی گۆڕان
SNN
كهمێك لهمهوبهر فراكسیۆنى گۆڕان له ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق راگهیهنراوێكى بڵاوكردهوه و دهڵێت: نیگەرانین لەو ئاستە نزمە لە مامەڵەکردن لەگەڵ نوێنەری فراکسێۆنی گۆڕان کە لە کۆبونەوەی جڤاتدا کراوە، ئاماژه بهوهشدهكهن: ئهم بابهته جێگەی هەڵوەستەی جددیمانە لەبری لێپرسینەوە لە تیمی گۆڕان لە حکومەت بەتایبەت لە پرسی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران کە سیستمێکی زۆرەملێی نایاساییە و سەپێنراوە.
له راگهیهنراوهكهدا كه ئهمڕۆ دووشهمه بڵاوكراوهتهوه هاتووه، “سهبارهت بەو قسانەى کە بەناوی رێکخەری گشتیی لەناو جڤات و بە نارەسمیی بڵاوکراونەتەوە و گوایە داوای دەستلەکارکێشانەوەی ئێمەی کردووە، دەمانەوێ بە روونی رایبگەیەنین کە ئیمە ئەگەرچی نوێنەری هەڵبژێردراوی خەڵکین و بە دامەزراندن پۆستمان وەرنەگرتوە، بەڵام هەموومان ئامادەین دەستبەجێ دەستلەکاربکێشینەوە ئەگەر بڕیار بەدەستانی ئێستای گۆڕان بڕیار بدەن لە حکومەتی هەرێم بکشێنەوە و رێکخەر و خانە جێگەکانیان بۆ خەڵکی شایستە چۆڵبکەن، هیچ کام لە ئێمەش چاومان لە هیچ پۆستێکی حزبیی و حکومی و پەرلەمانی نیە و وەک گۆڕانخوازێکی ئاسایی دەمێنینەوە، بەڵام لە هەر پێگە و جێگەیەکدا بین داکۆکی سەرسەخت لەو فکر و بنەما سەرەتاییانە دەکەین کە گۆڕانمان بۆ دامەزراند”.
دهقى راگهیهنراوهكه:
دوابەدوای کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنەوەی گۆڕان لە رۆژی 5/ 9/ 2020 فراکسیۆنی گۆڕان بە ئامادەبوونی تێکرای ئەندامەکانی لە شاری بەغدا کۆبووەوە و تیایدا ئەم خاڵانەی خوارەوە ئاراستەی رایگشتیی و جەماوەری گۆڕانخوازی کوردستان دەکات :
یەک: جەخت لەسەرناوەڕۆکى راگەیەندراوی پێشوی فراکسێۆن لە 8/20 دەکەینەوە و دوپاتی دەکەینەوە کە کابینەیەی (نۆ)ی حکومەتی هەرێم شکستی خواردوە و ئەجێنداکانی دژی خەڵک و فەرمانبەران و ئازادیخوازانە و دەبێ گۆڕان لێی بکشێتەوە.
سەبارەت بەو قسانەیش کە بەناوی رێکخەری گشتیی لەناو جڤات و بە نارەسمیی بڵاوکراونەتەوە و گوایە داوای دەستلەکارکێشانەوەی ئێمەی کردووە، دەمانەوێ بە روونی رایبگەیەنین کە ئیمە ئەگەرچی نوێنەری هەڵبژێردراوی خەڵکین و بە دامەزراندن پۆستمان وەرنەگرتوە، بەڵام هەموومان ئامادەین دەستبەجێ دەستلەکاربکێشینەوە ئەگەر بڕیار بەدەستانی ئێستای گۆڕان بڕیار بدەن لە حکومەتی هەرێم بکشێنەوە و رێکخەر و خانە جێگەکانیان بۆ خەڵکی شایستە چۆڵبکەن، هیچ کام لە ئێمەش چاومان لە هیچ پۆستێکی حزبیی و حکومی و پەرلەمانی نیە و وەک گۆڕانخوازێکی ئاسایی دەمێنینەوە، بەڵام لە هەر پێگە و جێگەیەکدا بین داکۆکی سەرسەخت لەو فکر و بنەما سەرەتاییانە دەکەین کە گۆڕانمان بۆ دامەزراند.
دوو: نیگەرانین لەو ئاستە نزمە لە مامەڵەکردن لەگەڵ نوێنەری فراکسێۆنی گۆڕان کە لە کۆبوونەوەی جڤاتدا کراوە و، جێگەی هەڵوەستەی جددیمانە لەبری لێپرسینەوە لە تیمی گۆڕان لە حکومەت بەتایبەت لە پرسی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران کە سیستمێکی زۆرەملێی نایاساییە و سەپێنراوە، بەڵام لە بری ئەوە پەلامارێکی ئاست نزمی فراکسێۆنەکەی ئێمە دراوە کە سەرسەختانە داکۆکی لە ماف و مووچە و ژیانی هاوڵاتیان لە هەرێم و بەغدا دەکات و راستگۆیانە بەرگری لە پرەنسیپەکانی گۆڕان دەکات.
سێ: ئێمە بە هەستکردن بە نیگەرانیی خەڵک داوامان کردووە کە گۆڕان لە حکومەت بکشێتەوە، ئەمەشمان بە بەیاننامە و روبەڕوش لە کۆبوونەوەی جڤات دوپاتکردۆتەوە، بەڵام بێ هیچ دەنگدان و راپرسی و رێزگرتنێک لەو داوایە، وتەبێژی گۆڕان مانەوەی گۆڕانی لە حکومەت راگەیاند و شیوازی مامەڵەکەشیان لەگەڵ نوێنەری فراکسێۆن دەرخەری داخستنی دەرگای گفتوگۆیە لەسەر ئەو بابەتە لە لایەن ئەوانەوە و ئەمەش وایکرد کە پەیوەندیەکانمان لەگەڵیاندا هەڵپەسێردرێت.
چوار: فراکسێۆنی گۆڕان لە کۆبوونەوەکەیدا جەختی لە چەند پرسێک کردەوە کە چالاکانە کاریان لەسەر دەکات وەک پرۆژە یاسای بودجەی ساڵەکانی 2020 و 2021 و ، یاسا هەستیارەکانی وەک هەڵبژاردن و دادگای فیدراڵی.
هەروەک فراکسێۆن بە دواداچونی تەواو دەکات بۆ پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و شایستە داراییەکانی جوتیاران و هەموو ئەو مافە دەستوریانەی کە هەرێم هەیەتی.
دەمانەوێ روونبێ کاری لە پێشینەی ئێمە ئەوەیە داکۆکی لە خەڵک و دەنگدەری خۆمان بکەین لە سەر ئاستی عێراق، بەڵام لە هەمانکاتیشدا لە هەرێم شەر لەسەر گەیشتنی ئەو ماف و شایستانە بە هاوڵاتیان دەکەین و لە بەغدا و هەولێر چاوپۆشی لە هیچ گەندەڵی و بەفیرۆدانێک ناکەین.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


