تەندروستی هەرێم هۆکاری بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا ئاشکرادەکات

SNN- مەودا مستەفا
بەرێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت: هۆكاری سەرەكی تەشەنەکردنی کۆرۆنا و زیادبوونی ژمارەی تووشبووان پابەندنەبوونی هاووڵاتییانە بە رێکارەکان و جێبەجێنەكردنی سزا بەسەر ئەو كەسانەی كە پابەندی رێنمایە تەندروستیەكان نەبوون.
دكتۆر خاڵس قادر، بەرێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی بە SNNی راگەیاند: جگە لە پابەند نەبوون بە رێنماییەکانی تەندروستی، هۆکارێکی دیاری بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشیەکە ئەوەیە، لایەنی پەیوەندیدار سزای قورس ناخاتە سەر ئەو خاوەن کارانەی کە رێنماییەکانی تەندروستی تایبەت بە کۆرۆنا پێشێلناکەن، بۆیە سەرپێچییەکان دووبارە و چەندبارە دەبنەوە.
ئەوەشی خستە ڕوو ئێستا لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان رۆژانە زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری دهۆك تۆمار دەكرێت و دواتر سلێمانی و لە پاشانیشدا هەولێر.
ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم 32 هەزار کەسی تێپەڕاندووە و هەزار و 207 کەسیش بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



