
پاریزگای دهۆک
SNN ـ مەودا مستەفا
بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی دهۆک ڕایدەگەیەنێت “بەڕاستی دۆخی تەندروستی دهۆک لە ژێر مەترسییەکی گەورەدایە، رۆژانەش رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر دەبێت”.
هەمزە رزکی بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی دهۆک بە SNNی ڕاگەیاند “دۆخی تەندروستی دهۆک لە ژێر مەترسییەکی گەورەدایە و رۆژانەش ئامارەکان لەزیادبووندایە و بەشێکیشیان دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە، پێویستمان بەهاوکاری تەندروستی هەیە”.
وتیشی: “بە تەنها ئەمڕۆ 349 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 15 کەس دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە و 3 کەسیش لەژێر ئامێری هەناسەداندان و دۆخی تەندروستییان لە ژێر مەترسی گەورەدایە، ئەگەر بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەی پێشووتر بکەین، دۆخەکە زۆر زۆر مەترسیدارە”.
وهزارهتی تهندروستیی حكومهتی ههرێمی كوردستان، راگهیهندراوی رۆژانهی ئەمڕۆ دووشەممەی بڵاوكردهوه و تێیدا رایگەیاند “له 24 كاتژمێری رابردوودا 24 كهسی دیكه به كۆرۆنا گیانیان لهدهستداوه و له كۆی 5050 پشكنین، 788 كهس تووشی كۆرۆنا بوون”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


