سیروان بابان پەشیمان بووەوە لە رەتکردنەوەی مووچەی خانەنشینی

سیروان بابان
SNN- مەودا مستەفا
سەرۆكی دیوانی پەرلەمانی كوردستان ناوی (7) پەرلەمانتاری ئاڕاستەی بەڕێوەبەرێتی گشتی خانەنشینی کرد کە وەرگرتنی مووچەی خانەنشینییان رەتکردەووەتەوە، بەڵام ناوی سیروان بابان-ی تێدا نییە.
لەم بارەیەوە سیروان بابان ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی کوردستان بۆ SNN ڕایگەیاند: من پەشیمان نەبوومەتەوە لە ڕەتکردنەوەی مووچەی خانەنشینییەکەم، بەڵکو من کاتێک فۆرمەکەم پڕ کردووەتەوە، وتوومە مووچەی من بدەنە کەمئەندامان، بەڵام دیوانی سەرۆکایەتی پەرلەمان ئەو مەرجەی قبوڵ نەکردووە، بۆیە لە ئێستادا دوای رەتکردنەوەی مووچەی خانەنشینبوونەکەم رەتکراوەتەوە.
وتیشی: “لەداهاتوو هەوڵدەدەم تەواوی مووچەی خانەنشینییەکەم بدەمە رێکخراوی کەمئەندامان بۆ ئەوەی ئەوان سوودی لێببینن نەک بۆ حکومەت بگەڕێتەوە “.
سیروان بابان پێشتر بانگەشەی ئەوەی كرد خانەنشینی رەتدەكاتەوە و فۆرمی رەتكردنەوەكەی پڕ كردووەتەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش



