رۆژی 12ی مانگی داهاتوو چالاكییه وه‌رزشییه‌كان له عێراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه

عەدنان دەرجال
حسین کەرکوکی- SNN Sport
عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیری لاوان و وه‌رزشی عێراق ئاشكرایكرد كه لیژنه‌ی باڵا بۆ ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی له عێراق، رێگهیداوە به گه‌ڕانه‌وەی چالاكییەکانی لاوان و وه‌رزشییه‌كان له رۆژی 12ی مانگی داهاتوو،پاش وه‌ستانی بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه .
ده‌رجال له به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:” چالاكییه وه‌رزشی و لاوانییهكان له رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ستپێده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی گرنگی پابه‌ندبوون به رێکكاره ته‌ندروستییه خۆپارێزییه‌كان و یاساكانی دووركه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌باره‌ت به خۆ پاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆناوه و هانی هه‌مووانی دا له سه‌ر به‌رده‌وامبوون له په‌یڕه‌وكردنی رێنمایی ته‌ندروستییه فه‌رمییه‌كان بۆ پارێزگاریكردن له سه‌ر سه‌لامه‌تیان و سه‌لامه‌تی خێزانه‌كانیان و كۆمه‌ڵگا ” .
ده‌رجال روونیكرده‌وه كه ” ئه‌و رۆژانه‌ی ده‌كه‌ونه پێش ده‌ستپێكردنی چالاكییه‌كان ، ده‌رفه‌تێك ده‌بێت له به‌رده‌م یانه و یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان و سەنته‌ره‌كانی لاوان و وه‌رزش و قوتابخانه‌كانی به‌هره وه‌رزشییه‌كان بۆ خۆئاماده‌كردن و ئامادەكاری بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی چالاكییه‌كان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی”.
وتیشی:” ئه‌م رێکكاره هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه وه‌رزشییه‌كان و پاڵه‌وانێتییه‌كانی عه‌ره‌بی و ئاسیایی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و لە پێناو ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت له به‌رده‌م لاوانمان و وه‌رزشكارانمان له یانه و یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی چالاكییه وه‌رزشییه‌كانیان له سه‌رجه‌م یارییه‌كان و شیاوکردنیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی باشترین ئه‌نجامه‌كان له به‌شدارییه‌كانیان لە پاڵه‌وانێتیه ناوخۆی و عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان “.
پێشتر وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزش نووسراوێكی به واژووی عه‌دنان ده‌رجال ئاڕاسته‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی كردبوو سه‌باره‌ت به ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ر ده‌ستپێكردنی چالاكی لاوان و وه‌رزشییه‌كان له سه‌رجه‌م بواره‌كان و له سه‌رجه‌م پارێزگاكان، له‌گه‌ڵ دووپاتكردنه‌وه‌ی پابه‌ندبوون به رێنماییه‌كانی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



