غالب محەمەد: دڵنیاین ئەم كابینەیە چاكسازی پێناكرێت بۆیە داوای كشانەوەی گۆڕان دەكەین لە حكومەت

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران كە داوای كشانەوەی گۆڕان لە حكومەت دەكات، دەڵێت: “دڵنیاین كە ئەم كابینەیە چاكسازی پێناكرێت، بۆیە داوای كشانەوە دەكەین، ئەمەش هیچ موزایەدەیەك نییە و داواكاری جەماوەی حزبەکەمە بۆ كشانەوە لە حكومەت”.
غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە هیچ تاوانێكمان نەكردووە جگە لەوەی داوای كشانەوەی بزوتنەوەی گۆڕانمان كردووە لەم كابینەیەی حكومەتی هەرێم، چونكە ئێمە و جەماوەری دەنگدەری گۆڕان لەوە دڵنیاین كە ئەم كابینەیە نایەوێت چاكسازی بكات و چاكسازیشی پێناكرێت، بۆیە ئەوەی ئێمە داوای دەكەین هیچ موزایەدەیەك نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەسڵی نیگەرانی ئێمە ئەوەیە كە لە ساڵی 2009 كاتێك بزوتنەوەی گۆڕان ڕاگەیەندرا بۆ ئەنجامدانی چاكسازی و باشتر كردنی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان بوو، بەڵام ئێستا وا لە ڕێچكەی بنەڕەتی خۆی لادەدات، بۆیە ئێمە پێمانوایە داواكاری خەڵك كشانەوەیە لە حكومەت بۆ ئەوەی ئێمە بەرپرس نەبین لەو گەندەڵییەی كە ئەنجام دەدرێت و بەردەوامیی هەیە.
دەشڵێت: “ئەم پەیامەمان بە ڕیكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان داوە كە ئەگەر نەكشێنەوە لە حكومەت ئێمە ناتوانین بەرپرسیارێتی ئەو دۆخە لە ئەستۆ بگرین و بڕیاری خۆمان دەدەین”.
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارەی بزوتنەوەی گۆڕان لە كاتێكدایە SNN زانیویەتی لە ئێستادا دۆخی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان لە لێواری لێكترازاندایە، جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕانیش ئامادە نییە بابەتی مانەوە یاخود كشانەوە لە حكومەت بكاتە یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەی جڤات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


