لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزشی په‌رله‌مانی عێراق:یاسای یانه وه‌رزشییه‌كان له دوایین ههنگاوهكاندایه

وەزارەتی لاوان و وەرزشی عێراق
SNN Sport
لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزشی پەرله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه یاسای یانه وه‌رزشییه‌كان له دوایین ههنگاوهكانیدایه بۆ بریاردان له سه‌ری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
لیژنه‌كه له به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:” خوێندنه‌وه‌ی دووه‌مان ته‌واو كرد بۆ یاسای یانه وه‌رزشییه‌كان ، به‌مه‌ش یاساكه له رێگادایه بۆ دوایین هه‌نگاو، ئه‌ویش دنگدانه ، لیژنه‌كه‌مان ئه‌و پێشنیارانه‌ی كه نێردراون بۆ لیژنه‌كه یان له رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایەتییه‌كان یاخود له رێی پۆسته‌ی تایبه‌ت به لیژنه‌كه له به‌رچاو گرتووه”.
هه‌روه‌ها وتی:” چه‌ندین دانیشتن له رێی ئۆنلاینه‌وه ئه‌نجامدراوه له‌گه‌ڵ پسپۆرانی تایبەت به وه‌رزش و ئاكادیمییهكان و كهسیاتییهكان كه هه‌وڵه‌كانیان خسته گه‌ڕ له پێشكه‌شكردنی پێشنیاره‌كانیان و بۆچوونه‌كانیان سه‌باره‌ت به یاساكه “.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه:” له رۆژانی داهاتوو هه‌وڵه‌كانیان چڕ ده‌كه‌نه‌وه له پێناو تەواوكردنی سه‌رجه‌م رێکكارهكان كه هاوكار ده‌بن له ته‌واوكردنی یاسایه‌ك شه‌قامی وه‌رزشی به په‌رۆشه‌وه چاوهڕوانیەتی”.
لیژنه‌كه دووپاتی كرده‌وه ” به‌رده‌وامبوون به ده‌ركردنی یاسای یانه وەرزشییهكان به هاوكاری وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزش له پێناو كۆتاییهێنان بە دۆسێی یاسا وهرزشیهكانە”.

More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش



