
دۆناڵد ترەمپ و مایکل کۆهین
SNN
مایکل کۆهین پارێزەری پێشووی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا دەڵێت: “دۆناڵد ترەمپ رقی لە سەرۆکە رەشپێستەکان بووە و ئیهانەی کردوون، لەناویاندا سەرۆکی کۆچکردوو نیلسۆن ماندێللا”.
لە کتێبێکیدا کە چاوەڕێدەکرێت هەفتەی داهاتوو بڵاوبێتەوە، مایکل کۆهین پارێزەری پێشووی ترەمپ دەڵێت: “ترەمپ ماندێللا-ی سەرۆکی پێشووی ئەفریقای باشووری بە لاواز وەسفکردووە”.
دەشڵێت: “کاتێک ساڵی 2013 نیلسۆن ماندێللا کۆچی داوییکردووە “ترەمپ پێی وتم کە ئەو هەر سەرۆک نەبووە و ئەو پۆستەی لێ نەوەشاوەتەوە”.
کۆهین لە درێژەی نووسینەکەیدا کە رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردۆتەوە، ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ترەمپ پێی وتووە “تۆ پێم بڵێ یەک سەرۆکی رەشپێستم بۆ بهێنەرەوە بە نموونە کە وڵاتەکەی کاولستان نەبێت”.
لە کاردانەوەی ئەو قسانەیدا کیلی میکاننی وتەبێژی کۆسکی سپی وتی: “کۆهین پارێزەرێکی درۆزنە و لای ئێمە لە لیستی یاساناسەکان سڕدراوەتەوە”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش



