
جەمال خاشوقچی
SNN
سعوودییە سزای 20 ساڵ زیندانیی بەسەر پێنج کەس بە هۆی تێوەگلانیان لە کوشتنی رۆژنامەنووس جەمال خاشوقچی سەپاند، دادگای تاوانەکانی ریاز سزای بەسەر هەشت کەسدا سەپاند کە تێوەگلابوون لە کوشتنی جەمال خاشوقچی.
پێنج لەوان بە 20 ساڵ زیندانیی سزادران و دوانیان بە 10 ساڵ و یەکێکی دیکەش بە حەوت ساڵ.
لەبارەی سزاکان، خەدیجەی خێزانی خاشوقچی رەخنەی لە بڕیارەکە گرت و بە گاڵتەجاریکردن بە یاسا ناوی برد، لە تویتێکدا ئەو خاتوونە نووسیوویەتی، ئەوان دەزانن کێ هاوسەرەکەمی کوشتووە و ئاشکرای ناکەن.
تورکیاش لەبارەی سزاکە بڵاویکردەوە، ئەوان بڕوایان نەبوو ئەو جۆرە سزایە بۆ ئەو تاوانە هەڵبژێردرێت، جەمال ئەحمەد خاشوقچی، نووسەر و گۆشەنوسی رۆژنامەی واشنتن پۆست بوو کە رەخنەی لە دەسەڵاتی سعوودییە دەگرت، لە دووی مانگی 10ـی ساڵی 2018 لە کۆنسوڵخانەی سعوودییە لە ئەستەنبوڵ کوژرا.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



