
زێی بجوک- فۆتۆ محەمەد مستەفا
SNN-محەمەد مستەفا
ئەگەر هەیە ئەمڕۆ سێشەممە، ئێران لە بەنداوی کۆڵەسەی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشێک لە ئاوی زێی بچوک بەربداتەوە .
لە ئاگاداریەکدا قایمقامیەتی قەزای پشدەر ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە کەوا بە گوێرەی زانیاریەکان ئەمڕۆ سێشەممە ئێران بەشێک لە ئاوی زێی بچوک بەردەداتەوە، بۆیە ئەو هاووڵاتییانەی کە کاریان لە دەوری زێی بچوک هەیە بە ئاگابن لە بەرزبوونەوەی لە ناکاوی ئاوی زێی بچوک بۆ ئەوەی لە هەر رووداوێکی نەخوازراو بە دوور بن .
هاوکات زانا عوسمان سەرپەرشتیاری پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ لەسەر زێی بچوک بە SNN ی راگەیاند: ئێستا وەرزی بەردانەی ئاوی زێی بچوکە لە لایەن ئێرانەوە .بۆیە ئەوا چاوەڕێ دەکەن ئەمڕۆ ئێران بەشێک لە ئاوی زێی بچوک بەربداتەوە، بەردانەوەی ئاوەکەش بە قازانجی گەورە دەبێت بۆ پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



