ماوه‌ى 10 مانگه حكومه‌تى عێراق مووچه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا و قه‌زاكانى بڕيووه

لۆگۆى حكومه‌تى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
به بڕیارێكى حكومه‌تى عێراق، ماوه‌ى 10 مانگه ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان و قه‌زاكانى عێراق جگه له هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه، به وته‌ى ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى قه‌زاى خورماتووش “له‌و كاته‌وه مووچه‌یان پێنه‌دراوه”.
له كۆتایى ساڵى 2019دا به بڕیارێكى په‌رله‌مان و حكومه‌تى عێراق به هۆكارى دواكه‌وتنى واده‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا و قه‌زاكان بڕیاریاندا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌نجوومه‌نه‌كان، له پارێزگا و قه‌زاكانى سه‌ربه حكومه‌تى عێراق، چونكه حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنیاندا تێپه‌ڕیبوو.
سه‌ردار ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى قه‌زاى خورماتوو به SNNى راگه‌یاند: “له‌مانگى 11ى 2020 به بڕیارى حكومه‌تى عێراق ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا و قه‌زاكان له هه‌موو ناوچه‌كانى عێراق هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه، دواتر له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نه‌كانه‌وه سكاڵا له دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق تۆماركرا”.
وتیشى: “ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌ن له پارێزگا و قه‌زاكان ئه‌وانه‌ى پێشتر فه‌رمانبه‌ر بوون گه‌ڕانه‌وه سه‌ر كارى پێشوویان، ئه‌وانه‌شى خزمه‌تیان له‌سه‌رووى 15 ساڵ هه‌بووه و ته‌مه‌نى سه‌رووى 45 ساڵ بووه خانه‌نیش كران، ئه‌وانه‌شى پێشتر هیچ ئه‌ركێكى حكومیان نه‌بووه نێردرانه‌وه ماڵه‌وه و له‌و كاته‌وه تاوه‌كو ئێستا هیچ مووچه‌كیان پێ نه‌دراوه”.
سه‌ردار ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “دادگاى باڵاى فیدراڵى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌ندامێكیان ده‌وام ناكات ناتوانن رێژه‌ى یاسایی ته‌واوبكه‌ن، بۆیه ئه‌و پرسه تا ئێستا یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه و له هه‌موو حاڵه‌تێكیشدا دادگا ئه‌گه‌ر بڕیاربدات، ره‌نگه ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان پێكبهێندرێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نى قه‌زاكان مه‌حاڵه دوورستببنه‌وه، چونكه له ده‌ستووردا قه‌زاكان ئه‌نجوومه‌نیان نییه”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



