هاوسەرۆكانی یەكێتی پارەی سێ مانگی تیمی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە دابیندەكەن

بافڵ تاڵهبانى و لاهور شێخ جهنگى، هاوسەرۆكانی یەكێتی نشتیمانی كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی سەرۆكی تیمی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە داوایان لە هاوسەرۆكانی یەكێتیی نيشتمانیی كوردستان كرد بێن بەدەم كەرتی تەندروستییەوە و هاوكاری پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەی وەفا بكەن، ئێوارەی ئەمڕۆ تیمێك لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی هاوكاری ماددییان گەیاندە نەخۆشخانەی وەفا.
شاناز نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “دوای ئەوەی تیمی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا داوایان لە حكومەت و هاوسەرۆكانی یەكێتی كرد، بێن بەدەم نەخۆشخانەی وەفاوە و هاوكاری بكەن، ئەمڕۆ شاندێك لە مەكتەبی سیاسی ئهو حزبه بە نوێنەرایەتی بافڵ تاڵهبانى و لاهور شێخ جهنگى، هاوسەرۆكانی یەكێتيی نيشتمانيی كوردستان هاتنە هەڵەبجە و دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ پزیشكان و كارمەندانی نەخۆشخانەی وەفا چەند هاوكارییەكی نەخۆشخانەكەیان كرد”.
وتیشى: “هاوسەرۆكانی یەكێتی بڕیاریاندا بۆ ماوەی سێ مانگ پارەی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەی وەفا وەك پارەی هاندان دابینبكەن لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا درێژەی كێشا ئەوا خەرجكردنی ئەو پارەی هاندانە بۆ شەش مانگ درێژ دەكەنەوە، هاوكات لەسەر داوای سەرۆكی تیمیی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بودجەیەكیش تەرخانكرا بۆ كردنەوەی نەخۆشخانەی دووەمی تایبەت بە رووبەڕوو بوونەوەی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە”.
وتەبێژەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: “گەیاندنی ئەو هاوكاریانەی هاوسەرۆكانی یەكێتی هۆكارێكی باش دەبێت بۆ زیاتر رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و چارەسەركردنی گرفتە داراییەكان و هاوكاریكردنی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەی وەفا”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10 hours لهمهوپێش



