وەزارەتی تەندروستیی عێراق پەیامی دڵخۆشکەر دەدات، 80٪ی تووشبووان بێ مەترسین

کۆرۆنا-لە-عێراق
SNN
سەرەڕای بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق، وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێت: “80٪ ی تووشبووان مەترسییان لەسەر نییە و ڤایرۆسەکەیان بێ کێشەیە”.
ریاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێت: “ئەو تووشبووانەی لای ئێمە تۆمار دەکرێن، 80٪یان تووشبوونی سادەن و ترسیان نییە”.
روونیشیکردەوە “پشکنین و پێوانەی ڤایرۆسەکەیان بۆ 10 هەزار کەس کردووە لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی بەغدا و لەگەڵ ئەوەی تووشبوون زیاد بووە، بەڵام چاکبوونەوەش لەبەرامبەردا زیادیکردووە”.
وتیشی: “ئەوەی جێی دڵخۆشییە رۆژانە 4000 حاڵەتی چاکبوونەوە لە عێراق هەیە کە ئەوەش جێگەی دڵخۆشیی ئێمە و وەزارەتی تەندروستییە”.
دوێنێ وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند “68 حاڵەتی مردن هەبووە و 4894 تووشبووی نوێ و 3465 حاڵەتی چاکبوونەوەش هەبووە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


