نهخۆشخانهى كۆرۆنا له ههڵهبجه پڕبوو و تواناى وهرگرتنى نهخۆشى نییه

نهخۆشخانهى وهفا تایبهت به كۆرۆنا له ههڵهبجه | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی ههڵكشانى حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە ئێستادا نەخۆشخانەی وەفا تایبەت بە چارەسەرى تووشبووانی كۆرۆنا لهو پارێزگایه پڕبووه، وتهبێژى تهندروستى ههڵهبجهش دهڵێت: “بههۆى زۆرى حاڵهتهكانهوه ناچارین نهخۆشخانهى دووهم بكهینهوه”.
شاناز نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و نەمانی شوێنی تایبەت بە وەرگرتنی تووشبووی نوێ لە نەخۆشخانەی وەفا، بڕیارماندا پلانی دوو بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا جێبەجێ بكەین، بریتییە لە بەكارهێنانی قاوشی نەخۆشخانەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی بۆ چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا”.
وتیشى: “بۆ ئەوەی بتوانین سەركەوتووبین لە كردنەوەی نەخۆشخانەی دووەم و و بتوانین سوود لە توانای پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی وهربگرین، داوا له سەرجەم كارمەندانی تەندروستی سنوورهكهمان دەكەین ئەوانەی خوازریارن هاوكارمان بن لە رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا، پەیوەندیمان پێوە بكهن بۆ ئەوەی بەزووترین كات نەخۆشخانەی دووەم بخەیەنە خزمەتی تووشبووانی كۆرۆنا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە”.
بە گوێرەی دواین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا هەزار و 116 كەس لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هەزار و 12 كەس چاكبوونەتەوە، له ئێستادا 85 نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكیدان و 19 كەسیش بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، نەخۆشخانەی وەفاش توانای لەخۆگرتنی تهنیا 35 نەخۆشی هەیە.
پێشتر وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەڵەبجە به SNNى راگهیاندبوو: “هاوسەرۆكانی یەكێتی بڕیاریانداوه بۆ ماوەی سێ مانگ پارەی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەی وەفا وەك پارەی هاندان دابینبكەن لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا درێژەی كێشا ئەوا خەرجكردنی ئەو پارەی هاندانە بۆ شەش مانگ درێژ دەكەنەوە، هاوكات لەسەر داوای سەرۆكی تیمیی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بودجەیەكیان تەرخانكرادووه بۆ كردنەوەی نەخۆشخانەی دووەمی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



