“له چه‌مچه‌ماڵ ته‌رمى دوو خوشك دۆزرایه‌وه كه پێده‌چێت له‌لایه‌ن باوكیانه‌وه كوژرابن”

یه‌كێك له گۆڕستانه‌كانى سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە لە ناحییەی شۆڕشی سەربە قەزای چەمچەماڵ دوو خوشك دیارنامێنن ته‌رمه‌كه‌یان له گۆڕستانێكدا ده‌دۆزرێته‌وه، پۆلیسیش ده‌ڵێت: “پێده‌چێت له‌لایه‌ن باوكیانه‌وه كوژرابن”.
محەمەد عەبدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای چەمچەماڵ بە SNNی راگەیاند: “ئەمڕۆ زانیاریمان پێدرا تەرمی دوو كچ كە تەمەنیان لە نێوان 17 ساڵ و 20 ساڵدایە لە گۆڕستانێكی دەرەوەی ناحییەی شۆڕشی سەربە قەزای چەمچەماڵ دۆزراونەتەوە”.
له‌باره‌ى تۆمه‌تبارى رووداوه‌كه‌وه محەمەد عەبدی وتیشى: “پێدەچێت ئه‌و دوو كچه لە لایەن باوكیانەوە كوژاربن بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە”.
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای چەمچەماڵ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “لە ئێستادا باوكی ئەو دوو كچە هەڵاتووە، به‌ڵام لە هەوڵی دۆزینەوە و دەستگیركردنیداین، هاوكات لیكۆڵینەوەی زیاتر لە رووداوەكە دەستیپێكردووە”.
له‌باره‌ى ورده‌كارى زیاترى رووداوه‌كه‌وه محەمەد عەبدی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئه‌و دوو كچه دانیشتووى گوندێكن، ته‌رمه‌كه‌یان له گۆڕستانێكدا شاردراوه‌ته‌وه، پاش وه‌رگرتنى فه‌رمانى دادوه‌ر ده‌ستبه ده‌رهێنانى هه‌ردوو ته‌رمه‌كه ده‌كه‌ین و ده‌یاننێرین بۆ پزیشكى دادوه‌رى به مه‌به‌ستى توێكارى”.
بە گوێرەی زانیارییەكانی SNN كه له كه‌سانى نزیك له بنه‌ماڵى قوربانییه‌كان وه‌ریگرتوون، “ئەو دوو كچە نزیكەی هەفتەیە لە ماڵەوە چوونەتە دەرەوە و دیارنەماون، ئەمڕۆش تەرمەكانیان دۆزراونەتەوە”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



