فه‌رمانبه‌رانى هه‌ولێر نیگه‌رانن: درێژكردنه‌وه‌ى كاتى ده‌وام زوڵمه و له ئێمه ده‌كرێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆ له پارێزگاى هه‌ولێر | فۆتۆ: SNN
SNN – بڕیار محه‌مه‌د
بڕیاری حکومەتی هەرێم بە زیادکردنی کات و رۆژانی دەوامی فەرمانبەران کاردانەوەی زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه بە تایبەت لە هەولێر و دهۆک، فەرمانبەرێكیش ده‌ڵێت: “ئەم بڕیارە زوڵمێکی گەورەیە له فه‌رمانبه‌رانى هه‌ولێر ده‌كرێت”.
حكومه‌تى هه‌رێم له ماوه‌ى رابردوودا بڕیاریدا ده‌وامى فه‌رمانبه‌ران درێژ بكاته‌وه، بەوەی له كاتژمێر 8:00 بۆ 3:00 ده‌وام بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره له هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و سلێمانى و ئیداره‌كانى گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین نه‌چووه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، به پێچه‌وانه‌شه‌وه له پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆك جێبه‌جێكرا.
سەردار خەلیل، فەرمانبەره لە یەکێک لە دامەزراوەکانی حکومی هه‌رێم لە هەولێر له‌و باره‌یه‌وه بە SNNی راگەیاند: “بەداخەوە حکومەت ناتوانێت مافی مووچەخۆرانی دابینبکات، بەڵام ئەرکی زیاتریان پێ دەسپێرێت، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە حکومەت لەخەمی کەسدا نییە، چونکە ئەگەر لە خەمی هاووڵاتییان و مووچەخۆراندا بوایە، ئەوا بەم دۆخە خراپەی تەندروستی و لێبڕینی نایاسایی مووچە و پێدانی بە دوو مانگ جارێک بڕیارێکی لەم شێوەیەی نەدەدا”.
وتیشی :”بەڕاستی ئەوە زوڵمێکی گەورەیە لە مووچەخۆران دەکرێت، بەشێوەیەکی ستەمکارانە بە تایبەت لە هەولێر و دهۆک، چونکە لە سنووری سلێمانی بڕیارەکان وەک خۆی جێبەجێناکرێت و بژێوی و ژیانی فەرمانبەران لەبەرچاو دەگیرێت”.
هاوكات تریفە ئازاد كه به‌هه‌مانشێوه فه‌رمانبه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمه له هه‌ولێر داوا دەکات رەچاوی خراپیی دۆخی تەندروستی و پێنەدانی مافەکانیان بکرێت و ده‌ڵێت: “زیادکردنەوەی دەوامی فەرمانبەران بڕیارێکە بەر لە هەموو شتێک پێشێلی مافی مرۆڤە، چونکە ئەرک و ماف یەکسان نییە، ناکرێت فەرمانبەر ئەرکیان زۆرتر و زیاتر بکرێت و مافیشیان پێشێلبکرێت لەلایەن حکومەتەوە”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه گۆران دیبه‌گه‌یی، پارێزه‌ر له هه‌ولێر به SNNى راگه‌یاند: “چۆن دەکرێت حکومەت خۆی بەئۆنڵاین کۆببێتەوە لەبەر کۆرۆنا و داوا لە فەرمانبەرانیش بکات هەموو رۆژەکانی هەفتە و لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی بۆ 3:00ی پاشنیوەڕۆ دەوام بکەن، لەکاتێکدا بە دوو مانگ جارێک و بەلێبڕینی نایاسایی حکومەت مووچەیان پێدەدات”.
ئه‌و پارێزه‌ره ده‌شڵێت: “مووچەخۆران لەڕووی یاساییەوە دەتوانن پابەند نەبن، تا ئەو کاتەی ئەرک و ماف هاوتا دەبێت هەر بەرپرسێکی کارگێڕییش نکۆڵی کرد دەتواندرێت ستەمنامە یان داوای یاسایی لە دادگای کارگێڕی لەسەر تۆمار بکرێت بە تۆمەتی ئیستغلالکردن”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



