ئەمریکا دووچاری کورتهێنانێک بووە لەساڵی 1945ەوە دووبارە نەبووەتەوە

دۆلاری ئەمریکی
SNN
کورتهێنان لە بودجەی فیدراڵی ئەمریکا بۆ 198 ملیار دۆلار بەرز بووەتەوە لە مانگی ئابی رابردوودا، بڕەکەی لە ئامساڵی داراییدا تا 11 مانگ گەیشتووەتە 3 ترلیۆن دۆلاری ئەمریکی.
میدیاکانی ئەمریکا دەڵێن: “کورتهکێنانەکە لە یەکەم 11 مانگی ساڵی دارایی 2020دا روویداوە کە لە 1ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2019ەوە دەستیپێکردووە”.
نووسینگەی بودجە لە کۆنگرێسی ئەمریکا رایگەیاندووە “کورتهێنان بۆ ئەمساڵ 1.9 ترلیۆن دۆلار زیادیکردووە لەگەڵ هەمان ماوەدا بۆ ساڵی پێشوو تر”.
نووسینگەکەی کۆنگرێس پێشبینیدەکات بە کۆتاهاتنی ئەمساڵ کورتهێنان بۆ 3.3 ترلیۆن دۆلار بەرز بێتەوە کە ئەو ژمارەیە لە ساڵی 1945ی سەدەی رابردووەوە دووبارە نەبووەتەوە.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بۆ ئەوەی بێبازاڕیی روو نەدەدات، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بڕی 3 ترلیۆن دۆلاری لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا خستە بازاڕەوە، پێشبینیی سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتیش وایە “ئەمساڵ 5٪ ئابووری جیهان بێتە خوار و ساڵی داهاتوو 5.4٪ بەرز ببێتەوە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


