میسر داوای سیاسەتێکی عەرەبیی یەکگرتوو دەکات دژی هەڵسوکەوتەکانی تورکیا

سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر
SNN
وەزیری دەرەوەی میسر رایدەگەیەنێت “یەکێک لە هەڕەشە هەرە دیارەکانی سەر ئاسایشی نیشتمانیی عەرەبی، ئەو دەستوەردان و پەلامارانەی تورکیایە کە لە هەندێک وڵاتی عەرەبیدا دەستی داوەتێ”.
سامح شوکری ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند “ئێستا پێویستە لەسەر وڵاتانی عەرەبی سیاسەتێکی یەکگرتووی تووند بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەنقەرە گەڵاڵە بکریت و هەماهەنگیی تەواو هەبێت لەنێوان وڵاتانی عەرەبیدا لەوبارەیەوە”.
ئەو قسانەی وەزیری دەرەوەی میسر لەمیانی کۆبوونەوەی لیژنەی وەزاریی وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی وڵاتانی عەرەبدا کراوە کە ئێستا میسر سەرۆکایەتیی ئەم خولەی دەکات.
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی جەختدەکەنەوە کە تورکیا بەردەوامە لە دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی و رۆژانە هازاران بەکرێگیراو لە سوریا جێگیر دەکات سەرەڕای هەناردە کردنی چەکدارێکی زۆر بۆ لیبیا و چاوچنۆکییەکانیشی لە خێر و بێری عێراقدا.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش



