
دیمەنێک لە خولی عێراقی
SNN Sport- حسین کەرکوکی
ده‌سته‌ی ئاسییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق بەرواری كێبڕكێكانی وه‌رزی (2020-2021 )ی خولەکانی تۆپی پێی راگه‌یاند، ئەمەش پاش ره‌زامه‌ندی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه وه‌رزشییه‌كان له سه‌رجه‌م بواره‌كان (به بێ هانده‌ر ) له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوون به رێکكاره ته‌ندروستییه خۆپارێزییه‌كان له رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو.
ده‌سته‌كه له به‌یاننامه‌یەكیدا ئاشكرایكرد كه:” رۆژمێری كێبڕكێکان بۆ وه‌رزی 2020-2021 ته‌واو كردووه ، كه وێنه‌یەكی ده‌درێته یانه و ده‌زگاكانی راگه‌یاند له په‌رتوكی رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا له میانه‌ی ده‌ستپێكردنی راهێنانه‌كان و یارییه فه‌رمیه‌كان “.
هه‌روه‌ها وتی:”واده‌ی ده‌ستپێكردنی خولی نایابی عێراق بۆ وه‌رزی 2020-2021 رۆژی 25ی تشرینی یه‌كه‌م ده‌بێت بە شێوازی خول و به به‌شداری 20 تیپ ده‌بێت به دوو قۆناغی هاتن و رۆشتن ، به‌و مه‌رجه‌ی له كۆتایی خوله‌كه دوو تیپ دابه‌زن بۆ خولی پله یه‌ك و خاوه‌نی ریزبه‌ندی 18 یارییه‌كی پاشكۆ ده‌كات له‌گه‌ڵ خاوه‌نی ریزبەندی سێیه‌م له خولی پله یه‌ك و براوه‌یان سه‌ر ده‌كه‌وێت بۆ خولی نایاب و خولی نایابی لاوان له هه‌مان واده‌ی خولی نایاب ده‌ستپێده‌كات و به به‌شداری 20 تیپ به شێوازی یه‌ك قۆناغ یاری ده‌كه‌ن”.
روونیكرده‌وه كه تیروپشكی وه‌رزی نوێ لە 29ی مانگی ئهیلوول له باره‌گای یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق به‌رێوه‌ده‌چێت و تیروپشكی پاڵه‌وانێتی(جامی عێراق ) له رۆژی دواتری هه‌مان مانگ به‌رێوه‌ده‌چێت ، لیژنه‌ی كێبڕكێكان رۆژی 1ی مانگی تشرینی دووه‌می دیاریكرد بۆ ده‌ستپێكردنی ( پاڵاوتنی پارێزگاكان ) و قۆناغی دووه‌می خول( پاڵاوتنی ناوچه‌كان ) رۆژی 30 كانوونی دووه‌می 2021 ده‌بێت به‌رێوه‌بچێت”.
هەروەها واده‌ی ده‌ستپێكردنی خولی پله یه‌ك رۆژی 25ی ئازاری ساڵی داهاتوو ده‌بێت به به‌شداری 24 یانە به شێوازی دوو گروپ له یه‌ك فۆناغدا یاری ده‌كه‌ن و یه‌كه‌می هه‌ردوو گروپه‌كه راسته‌وخۆ سه‌ر ده‌كه‌ون بۆ خولی نایاب و خاوه‌نی ریزبه‌ندی دووه‌می هه‌ردوو گروپه‌كه یارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌كه‌ن بۆ دیاركردنی تیپی سەركهوتوو كه یارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌كات (پلەی ئۆف ) له‌گه‌ڵ خاوه‌نی ریزبه‌ندی 18ی خولی نایاب و براوه‌یان سه‌ر ده‌كه‌وێت بۆ خولی نایابی وه‌رزی 2021-2022.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو:” لیژنه‌ی كێبڕكێكان بڕیاریدا به كردنه‌وه‌ی ده‌رگای به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتی جامی عێراق ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌بێت بۆ یانه‌كانی پله ( یه‌ك و دوو ) تا رۆژی 27ئه‌م مانگه بۆ زانینی ژماره‌ی یانه به‌شداربووه‌كان پێش راگه‌یاندنی تیروپشكی پاڵهوانیتیهكه “.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



