وەک شوێنگرتنەوەی دامەزراوەی نەتەنز، ئێران دانەیەکی دیکە لە ناو شاخێکدا بنیاتدەنێت

SNN
پاش ئەو زیانە زۆرەی لە پەکخستنی دامەزراوەی ئەتۆمیی نەتەنزەوە تووشی هات، حکومەتی ئێران دامەزراوەیەکی هاوشێوە بنیات دەنێت و لەناو چیایەکدا.
عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران رایگەیاند “دامەزراوە ئەتۆمییەکە لەوەی نەتەنز-ەوە نزیکە و کاریشی بەرهەمهێنانی هەوێنی پێشکەوتووی پیتاندنە”.
ساڵحی بە تەلەفزیۆنی رەسمیی وڵاتەکەی وتووە کوورەی ئەم دامەزراوە نوێیە فراوانترە لەوەی نەتەنز و بەرهەمی زیاترە، وەک ئاماژەیەک بەوەی پێشتر دامەزراوەی نەتەنز پەکیکەوتووە لە ئەنجامی ئاگرێکی گەورەدا.
سەرەتای مانگی تەمموزی رابردوو لەماوەی نزیکەی هەفتەیەکدا سێ رووداوی نامۆ کە پەیوەندییان بە تەقینەوەوە هەبوو، دووانیان دامەزراوەی ئەتۆمیی کردە ئامانج، ئێرانی هەژاند.
بەبیانووی جیاجیا میدیای ئێران هۆکاری تەقینەوەکانی باسکردووە، بەوەی مەترسییان نییە و لێکۆڵینەوەی تێدا دەکەن.
رۆژی 25ی حوزەیران تەقینەوەیەکی گەورە کە لەدوورییەکی زۆرەوە بینرا، تارانی پایتەختی ئێرانی لەرزاند، چەند گرد و تەپۆڵکەیەکیشی لەناوچەی خوجیر سووتاند.
رۆژی 30 مانگی رابردووش تەقینەوەیەکی دیکەی گەورە لەناو بنکەیەکی تەندروستی لەتاران روویدا و زیاتر لە 10 کەسی کوشت.
رۆژی 2ی تەمموز لە دامەزراوەی نەتەنز لەتاران کە یۆرانیۆم-ی تێدا دەپیتێنرێت، تەقینەوەیەکی دیکە روویدا، بەڵام میدیای ئێران دەڵێت “هیچ نەبووە و زیانێکی کەمی هەبووە”.
رۆژنامەی جورالیزم پۆست-ی ئیسرائیلی نووسیوێتی: “ئەم تەقینەوانە جێگەی پرسیاری زۆرن کە دامەزراوەی سەربازی هەستیاری کردۆتە ئامانج و دەسەڵاتدارانی ئێرانیش بەهەند وەری ناگرن و دەڵێن رووداوێکی خۆنەکرد بووە”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



