
وێەی چەکدارێکی داعش فۆتۆ | گووگڵ
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
به‌هۆى به‌هێزبوونه‌وه‌یان و كۆنترۆڵكردنى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سنووره‌كه له‌ناحیه‌ى قه‌ره‌ته‌په چه‌كدارانى داعش كه‌وتوونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌كردن له سهرمایهدارو خاوه‌ن كار‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى ناوچه‌كه و داواى پاره‌یان لێده‌كات به پێچه‌وانه‌وه ژیانیان له مه‌ترسیدایه.
محه‌مه‌د نارێنى به‌رپرسى كۆمیته‌ى یه‌كێتى له قه‌ره‌ته‌په به SNNى راگه‌یاند: به‌هۆى به‌هێزبوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش له گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى قه‌ره‌ته‌په‌و هه‌ندێك ناوچه‌ى سنووره‌كه بۆ خانه‌قین، له ئێستادا ئه‌و چه‌كدارانه كه‌وتوونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌كردن له سه‌رمایه‌دار و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانى قه‌ره‌ته‌په و داواى پاره‌یان لێده‌كه‌ن.
وتیشى، “به پێى ده‌وڵه‌مه‌ندییان چه‌كداره‌كان داواى پاره له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن به تایبه‌تى سهرمایهدارو كه‌سه دیاره‌كانى گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى قه‌ره‌ته‌په و بۆ نموونه له خاوه‌نى به‌نزینخانه‌یه‌ك داواى 40 هه‌زار دۆلاریان كردووه و له به‌رامبه‌ردا ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه نه‌ده‌ن خۆیان و خێزانه‌كانیان ده‌كه‌ونه به‌ر په‌لامارى چه‌كداره‌كانى داعش”.
محه‌مه‌د نارێنى باسیشى له‌وه‌كرد، “به‌هێزبوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش له ناوچه‌كه بووه‌ته ئاشكرا به شێوه‌یه‌ك ژماره‌یه‌ك گوندیان به ته‌واوه‌تى كۆنترۆڵ كردووه و كۆبوونه‌وه به خه‌ڵكى ئه‌و گوندانه ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت به‌شێك له‌و گوندانه هێزه عێراقییه‌كانیش ناتوانن لێى نزیكببنه‌وه”.
هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له سنوورى قه‌ره‌ته‌په چه‌كدارانى داعش سێ كه‌سى له گوندێكی ناوچه‌كه ڕفاند ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێشتر داواى پاره‌یان لێكردون و ئه‌وانیش ئاماده‌نه‌بوون ئه‌و پاره‌یه بده‌ن به داعش.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



