عێراق له خانه‌قین هێزى زیاد كردووەو داواى كشانه‌وه‌ى زیاترى پێشمه‌رگه ده‌كات

چەکدارانی حەشد لە خانەقین
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى خانه‌قین له لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه هێزى سوپاى عێراق و چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى زیاتر ده‌كرێن و بۆ جێگیربوونیان له سنووره‌كه داوای زیاتر كشانه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌یان كردووه.
جه‌لیل فایه‌ق فه‌رمانده له لیواى سێى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به SNNى راگه‌یاند: ماوه‌ى دوو ڕۆژه دوو فه‌وجى حه‌شدى شه‌عبى له پارێزگاى به‌سره‌وه هێنراونه‌ته سنوورى خانه‌قین و ره‌وانه‌ى ناوچه‌ى باپڵاوى كراون. هاوكات هه‌ر له‌لایه‌ن سوپاى عێراقه‌وه هێزى زیاترى له سوپا ڕه‌وانه‌ى ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى خانه‌قین كردووه.
وتیشى، “چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى هاتوونه‌ته هێڵى پێشه‌وه‌ى نێوان پێشمه‌رگه‌و هێزه عێراقییه‌كان و له هه‌ردوو ناوچه‌ى باپڵاوى و ده‌كه‌ى سه‌رچه‌م كه هێزه‌كانى لیواى سێى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه تێیدا جێگیرن، داوایان كرد هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بكشێنه‌وه”.
جه‌لیل فایه‌ق باسیشى له‌وه‌كرد، له كاتێكدا چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى داواى كشانه‌وه‌ى پیشمهرگهیان كرد، ئه‌وان هێزى دیكه‌یان له لیواى سێ ڕه‌وانه‌ى ئه‌و ناوچانه كرد دواتر چه‌كدارانى حه‌شد كشانه‌وه و به فه‌رمانده‌ى چه‌كدارانى حهشدشیان وتووه پێشمه‌رگه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكشێته‌وه.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ى پێشمه‌رگه له لیواى سێ له سنورى نێوان خانه‌قین و كه‌لار راشیگه‌یاند، چه‌كدارانى حه‌شدو سوپاى عێراق كه له ناوچهكهدان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه نێوانیان زۆرباشه و هه‌ماهه‌نگى و په‌یوه‌ندیه‌كى توندوتۆڵ له نێوانیاندا هه‌یه و ئه‌م چه‌كدارانه نوێیانه‌ش تا ئێستا دیار نییه به‌رنامه‌یان چى ده‌بێت.
له سنوورى خانه‌قین له گونده‌كانى نێوان خانه‌قین بۆ جه‌له‌ولا كه رووبار‌ى سیروانى پێدا تێپه‌ڕده‌بێت و چه‌م و دارستانى زۆرى تێدایه، چه‌كدارانى داعش به شێوه‌یه‌كى زۆر شه‌وان په‌لامارى هێزه‌كانى سوپا و چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ده‌ن و تا ئێستا نه‌توانراوه ئه‌و بارودۆخه كۆنترۆڵ بكرێت.

More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش



