كۆمكاری عەرەبی بۆ تورکیا “بەبێ مەرج ھیزەكانی لە سووریا، عێراق و لیبیا بکشێنەوە”

کۆمکاری عەرەبی
SNN
كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی، چوارشەممە 9ی ئەیلول، دەستوەردانەكانی توركیای لە كاروباری ناوخۆی دەوڵەتانی عەرەبی شەرمەزاركرد و داوای لە ئەنقەرە كرد ھێزەكانی لە سووریا، عێراق و لیبیا بكشێنێتەوە.
ئەم شەرمەزاركردن و داوایە لە مییانی راگەیاندنی یەكەم كۆبونەوەی وەزاریی ” لیژنەی عەرەبیی تایبەت بە بەدواداچوونی دەستوەردانەكانی توركیا لە كاروباری دەوڵەتانی عەرەبیدا” ھات، لە راگەیاندراوەكەدا ھاتووە: ” لیژنەكهیان ھەموو شێوازەكانی دەستوەردانە دوژمنكارییەكانی توركیا لە كاروباری وڵاتانی عەرەبیدا شەرمەزار كرد، بە تایبەتی دەستوەردانەكانی لە عێراق، سوورا و لیبیا و بە پێشێلكارییەكی گەورەی یاسای نێودەوڵەتی و بريارەكانی ئەنجوومەنی ئاساییشی دەزانێت”.
ھەر ئەمڕۆ ئەمینداری گشتی یاریدەدەری كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی، حوسام زەكی وتی: “دەستوەردانەكانی توركیا و ئێران لە كاروباری وڵاتانی عەرەبیدا شوورەییە و دەبێت رابگیرێن”.
وتیشی: “ئەنقەرە و تاران ھەوڵ دەدەن دەستكەوتەكانییان لە سەر حیسابی عەرەب بەدەست بێنن. جەختیشیكردەوە، نێگەرانیەكی زۆری عەرەبی لەم دەستوەردانانە ھەیە”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش



