دادگا رێگری لە كاستر سیمینیا ده‌کات به‌شداری كێبڕكێكانی 800 مەتر بکات

کاستر سیمینیا
SNN Sport
دادگای باڵای سویسرا ئه‌و تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه كه له لایه‌ن كاستر سیمینیا كچه راكه‌ری ئه‌فریقای باشوور پێشكه‌ش كرابوو له دژی بریاری دادگای ناوبژیوانی وه‌رزشی ( كاس ) و هیوای ده‌خواست به‌شداری بكات له پێشڕكێكانی 800م بێ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی چاره‌سه‌ر بێت بکات، له پێناو وه‌ستاندنی ئاستی هۆڕمۆنی تێستۆستیرۆن له جه‌سته‌یدا.
به‌م بریاره‌ش ، هه‌ڵگری میدالیای ئۆڵۆمپی دووجار له پێشبڕكێی 800م (2012،2016 ) و پاڵهانی جیهان بۆ سێ جار (2017،2011،2009) له‌م یاسا نوێیانه وای ده‌بینێت جوداكارییه سەرەڕای ئەوەی پێشێلكردنه بۆ كه‌رامه‌تی مرۆڤانه‌ی”.
سیمینیا وتی:”هه‌ست به نائۆمێدییهكی گه‌وره ده‌كه‌م له‌م بڕیاره ، به‌ڵام ره‌تی ده‌كه‌مه‌وه رێگه به یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌ی گۆڕه‌پان و مه‌یدان بده‌م بێهۆشم بكات یان رێگریم لێبكات له‌وه‌ی ببمه ئه‌وه‌ی من له سه‌ریم “.
له كۆتاییدا وتی:” به‌رده‌وامی ده‌ده‌م به تێكۆشانم له پێناو مافی مرۆڤی كچه وه‌رزشكاره‌كان، ئەگه‌ر له سه‌ر گۆڕه‌پاندا بن یاخود له ده‌ره‌وه‌ی”.
هۆڕمۆنی تێستۆستیرۆن کە ناسراوە بە هۆڕمۆنی نێرینە لە جەستەی ئافرەتدا هۆڕمۆنێکی نێرینەیە بەرهەم دەهێنرێت، بەڵام بە ڕێژەیەكی كەم، دەبێت پشكنینی بۆ بكرێت بۆ زانینی هاوسەنگی هۆڕمۆنەكان و ڕێكخستنی لە جەستەی ئافرەت بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی سروشتی كار بكات، بەڵام سیمینیا ئەم هۆرمۆنە لە جەستەیدا زۆرە،ئەمەش وایکردووە کە دادگا رێگە لە بەشداریکردنی بگرێت لەگەڵ خانمان لە کێبڕکێکانی گۆڕەپان و مەیدان.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



