دوای داواکاری هاووڵاتییان چه‌ند كێشه‌یه‌ك لە گه‌رمیان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت

SNN- سیروان حه‌سه‌ن
به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانیان وه‌زاره‌تى دارایى پاره بۆ ئه‌نجامدانى چوار پڕۆژه له گه‌رمیان و ده‌ربه‌ندیخان خەرج ده‌كات كه به‌هۆیه‌وه كێشه‌ى ئاوى كه‌لار به یه‌كجارى چاره‌سه‌ر بووه.
بێستون عه‌بدوڵا له نووسینگه‌ى وه‌زیرى دارایى به SNNى راگه‌یاند: دواى داواكارى هاووڵاتییان و به‌ڕێوه‌به‌رى چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌ك له سنوورى گه‌رمیان و ده‌ربه‌ندیخان توانیمان داواكارییه‌كان له ڕووى پێشینه دابین بكه‌ین بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌و چاره‌سه‌رى كێشه‌كانیان بكه‌ین.
وتیشى، “هه‌ر له‌و ماوەیەدا چوار پڕۆژه‌یان جێبه‌جێكردووه كه بریتین له 192 دینار بۆ فه‌رمانگه‌ى ئاوی کەلار بە مەبەستی کڕینی مەوادی پاککردنەوەی ئاوی خواردنەوە له‌گه‌ڵ كڕینى یەك سێتى ته‌واو له ماتۆڕ و پەمپ و بۆرد و دانانی یەکەی پاڵنانی ئاو به زیاتر له 127 ملیۆن دینار و به‌هۆیانه‌وه گرفتى ئاوى شاره‌كه به ته‌واوى چاره‌سه‌ركراوه”.
وتیشى، “هاوكات زیاتر له 47 ملیۆن بۆ پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان دابینكراوه بۆ کرێی خوێندنی سەرجەم بەشەکانی بۆ مانگەکانی 9 و 10 و 11 و 12. هه‌روه‌ها خه‌رجكردنى نزیكه‌ى هه‌شت ملیۆن بۆ بانكى کفری بەمەبەستی چاككردنه‌وه‌ى سه‌ربانى بانكه‌كه”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



