بۆ كێبڕكێكانی خولی باله‌ی عێراق یاریزانێكی هه‌ولێر په‌یوه‌ندی به پێشمه‌رگه‌ی سلێمانییه‌وه ده‌كات

وه‌لید عاره‌ب
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی قه‌یرانه‌كانی عێراق بڕیاریدا ده‌ست به‌چالاكییه وه‌رزشییه‌كان بكرێته‌وه له‌سه‌ر ئاستی یانه‌كانی عێراق، یانه‌كان ده‌ستیان به مه‌شقه‌كان و به‌هێزكردنی پێكهاته‌كانیان كردەوە، یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی تاكه‌یه یانه‌یه كه كه‌مترین گۆڕانكاری له پێكهاته‌كه‌یدا كردووه و یاریزانێكی هه‌ولێریش په‌یوه‌ندی به نوێنه‌ره‌كه‌ی شاری سلێمانییه‌وه ده‌كات.
دوای رۆیشتنی ئه‌یمه‌ن عه‌لی له یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی جه‌یشه‌وه، وه‌لید عاره‌ب یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر جارێكی‌تر گه‌ڕایه‌وه ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، جگه له‌و په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه هه‌یه‌تی، بردنەوەی نازناوی خولی عێراق به‌شداریكردنی له پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی ئاسیا و عه‌ره‌ب هۆكارێكیتره بۆ په‌یوه‌ندیكردنی ئه‌و یاریزانه به ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانییه‌وه.
وه‌لید عاره‌ب یاریزانی نوێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند:” دوای یاریكردنم بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی جارێكی‌تر به خۆشحاڵییه‌وه په‌یوه‌ندییم به‌م یانه‌وه كرده‌وه، چونكه ئێمه وه‌ك یه‌ك خێزان له‌م یانه‌یه یاریمان كردووه شاره‌زای یه‌كترین، بۆیه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزم له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كارگێڕی و ستافی راهێنه‌ر و كاپتنی تیپه‌كه‌دا هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌مساڵ وه‌ك پاڵه‌وانی عێراق به‌شداری یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا و عه‌ره‌بیش ده‌كەین”.
وتیشی:” به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌ی هه‌مه له‌گه‌ڵ یاریزانانی تیپه‌كه، هه‌روه‌ها یاركردنیان له‌گه‌ڵیدا كه ئه‌نجامی گه‌وره به‌ده‌ست بێنێت، یه‌كێكی تره له‌هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندیكردنم بهیانهكهوه، هه‌رچه‌نده من ساڵی رابردوو له یانه‌ی هه‌ولێر یاریم ده‌كرد و تیپێكی باشمان هه‌بوو گه‌یشتینه چوار گۆشه‌ی زێڕین، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی خراپی باری داراییانه‌وه به تیپێكی لاوازتر له وه‌رزی رابردوو به‌شداری خوله‌كه ده‌كەین، بۆیه منیش یه‌كێكم له‌و یاریزانانه‌ی عێراق كه به‌رده‌وام حه‌ز ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ یاریزانه باشه‌كاندا یاری بكه‌م ئه‌ویش یاریكردنمه له یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی”.
وه‌لید عاره‌ب له ساڵی 1999 ده‌ستی به‌یاری باله كردووه و تائێستاش به‌رده‌وامه و له ساڵی 2011 تا 2014 یاری بۆ پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كردووه، 2014 تا 2016 یاری بۆ یانه‌ی شورته كردووه، جارێكی‌تر گه‌ڕایه‌وه یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 2017 و 2018 یاری بۆ ئه‌و یانه‌یه كردووه، هه‌رچه‌نده ساڵی رابردوو بۆ یانه‌ی هه‌ولێر یاریكردووه، به‌ڵام بۆ وه‌رزی نوێی خولی بژارده‌ی یانه‌كانی عێراق جارێكی‌تر گه‌ڕایه‌وه ریزی سەوزپۆشەکەی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



