ژنێک جلوبەرگی وەزیرێکی ئیتاڵی دادەدڕێت.. وێنە و ڤیدیۆکەی ببینە

ماتیۆ سالڤینی
SNN
لە کاتی بەشداریکردنی لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن و پڕوپاگەندە بۆ حزبەکەی (رابیتە) کە پارتێکی بەرهەڵستکاری پرسی کۆچبەرانە، وەزیری پێشووی ناوخۆی ئیتالیا لەلایەن ژنێکەوە هێرشی دەکرێتە سەر و کراسەکەی دەدڕێت و دوو ملوانکەش لە ملی دەبچڕێنێت.
ماتیۆ سالڤینی لە کاتی بەشداریکردنی لە کەمپینێکی هەڵبژاردن لە هەرێمی تۆسکانا لە ئیتاڵیا ئەو رووداوەی بەسەردا هات.
ژنەکە خەڵکی کۆنگۆی دیموکراتە و وەک لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت، جل لە بەری ئەو وەزیرەدا دادەدڕێت و زۆر لێی تووڕەیە، دواتر پۆلیس بە زۆر لێی دوور دەخەنەوە.
سالڤینی دەڵێت: “جل هیچ نییە دەکڕدرێتەوە، بەڵام نیگەرانم لەوەی ملوانکەکانم لەدەست چوو وەڵامی ئەو ژنەش بە کار و بەرنامەی باش دەدەمەوە، بۆیە دەبێت بەردەوام بم.
سالڤینی پێشتر وەزیری ناوخۆ بوو کۆچبەرەکانی لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا بەند دەکرد تا وڵاتێکی دیکە وەریان بگرێت و رقی لە هاتنە ناوەوەی هەر کۆچبەرێکە لە هەر وڵاتێکەوە بۆ ئیتاڵیا.
Ringrazio tutti coloro che mi hanno inviato messaggi di solidarietà e affetto.
Non commento, non piango, non cerco vendette. Rispondo col sorriso, con l’impegno e con la forza delle idee. Io vado avanti, più tranquillo di prima. pic.twitter.com/1HoVsS7VtQ— Matteo Salvini (@matteosalvinimi) September 9, 2020

کراسە دڕاو و ملوانکە بچڕاوەکەی وەزیری پێشووی ناوخۆی ئیتاڵیا

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


