ئەو تۆمەتانەی بۆ ڤاکسینە رووسییەکە دروست کراون رەت دەکرێنەوە

ڤاکسینی Sputnik V
SNN
ناوەندى (گامالى) رووسى بۆ لێكۆڵينەوە لە پەتاكان و زيندەوەرزانى بە هەموو شێوەيەك ئەو تۆمەتانە ڕەتدەكاتەوە كە باس لەوە دەكەن ئەو داتايانەى سەبارەت بە ڤاكسينى “سپۆتنيك V” لە گۆڤارى “The Lancet”ى پزيشكى بەريتانى بڵاوكراونەتەوە ورد نين.
نۆزدە زانا نامەيەكيان لە پێگەى ئەلكترۆنى “Cattivi Scienziati”ى ئيتاڵى بڵاوكردوەتەوە و تێيدا هاتووە، متمانەيان بەو بڵاوكراوە نييە كە لە گۆڤارە بەريتانييەكە بڵاوكراوەتەوە، چونكە نمونەى داتاكان دووبارەن.
لەو بارەيەوە “دينيس لۆگۆنۆف” جێگرى بەڕێوەبەرى ناوەندى “گامالى” بە ڕۆژنامەى “كۆميرسانت”ى وتوە: ئەو داتايانەى بڵاوكراونەتەوە وردن و بڕواپێكراون، بە سەرجەم تاقيكردنەوەكاندا تێپەڕيون كە پێنج كەس پێيدا چونەتەوە لە گۆڤارەى لانسێتى بەريتانى.
ئەوەشى ڕوونكردوەتەوە: پرۆتۆكۆڵى قەرەوێڵەيى تەواو پێشكەش بە بەڕێوەبەرى هەواڵى گۆڤارەكە كراوە، ئەو داتايانەمان داوەتێ كە بەدەستمان هێناوە نەك ئەو داتايانە كە پێويستە بەدڵى شارەزايانى ئيتاڵى بێت، پێشتر گۆڤارى The Lancet ئەنجامى تاقيكردنەوەى قەرەوێڵيەى ڤاكسينى “سپۆتنيك V”ى دژە ڤايرۆسى كۆرۆنايان بڵاوكردەوە كە بريتى بوو لە تاقيكردنەوە لەسەر 76 كەس بە دوو قۆناغ، ڤاكسينەكە سيستمى بەرگرى هەموو بەشداربوانى دژى كۆرۆنا بەهێزكردبوو.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



