
خنکان
SNN- بڕیار محەمەد
وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند ئەمڕۆ لەکاتی مەلەکردن لە زێی گەورە دوو کوڕ و کچێکی منداڵ خنکان و تەرمەکانیشیان دۆزراونەتەوە.
سەرکەوت کاراش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە SNNی راگەیاند: پاشنیوەڕۆی ئەمرۆ تیمەکانی بەرگری شارستانی قەزای خەبات ئاگادارکرانەوە بە بوونی رووداوێکی خنکان لە زێی گەورە لە سنووری گوندی گردە رەشە و دوای گەیشتنی تیمەکان دەرکەوت سێ کەس خنکاون کە دوو کوڕ و کچێکن.
راشیگەیاند: کوڕەکان بران و کچەکەش خەڵکی هەمان گوندە، تەمەنیان لە نێوان هەشت بۆ 12 ساڵدایە.
باسی لەوەشکرد: باوکی کوڕەکان ویستوویەتی منداڵەکان رزگاربکات بەڵام نەیتوانیووە، نزیکبووە خۆشی بخنکێت، تەندروستی تێکچووە و ئێستا لە نەخۆشخانەی خەباتە.
وتیشی: “تیمەکانمان توانیویانە تەرمەکان لە ئاوەکەدا دەربهێن”.

وێنە: SNN
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



