
SNN
حکومەتی ئەڵمانیا ئاشکرایکردوەو، لەدوای سوتانی کەمپی پەنابەرانی مۆریا لە یۆنان، 10 وڵاتی ئەوروپا رەزامەندییان نیشانداوە لەسەر وەرگرتنی 400 کۆچبەری منداڵی ئەو کەمپە، کە بە بێ دایک و باوکیان لەوێن.
هۆرست سیهۆفەر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا لەوبارەیەوە بە میدیاکانی وت: زۆرینەی ئەو کۆچبەرە منداڵانەی کە لەلایەن ئەوروپاوە وەردەگیرێت، دەگوازرێنەوە بۆ ئەڵمانیا و فەرەنسا.
لە چەند رۆژی رابردوودا کەمپی پەنابەرانی مۆریا سوتا، کە شوێنی مانەوەی 13 هەزار کۆچبەربوو، لەدوای سوتانی ئەو کەمپە، کۆچبەرەکان لەناو کێڵگەکان و لەسەر رێگاکان دەمانەوە.
لەدوای سوتانی، کۆچبەرەکان رێگاکانی سەر ئەو کەمپەیان گرت بۆ ئەوەی هاوکارییە مرۆییەکانی رێکخراوەکان نەگاتە ئەو کەمپە بە ئامانجی بنیادنانەوەی خەیمەی نوێ، بەڵام دواتر هێزەکانی سەر بە سوپای یۆنان لە رێگەی هەلیکۆپتەرەوە خۆیان گەیاندە ئەو کەمپە و دەستیان بە دروستکردنی شوێنی دیکە بۆ نیشتەجێبوونی کۆچبەران کرد.
کەمپی مۆریا لە بنەڕەتدا بە جۆرێک دروستکراوە کە شوێنی سێ هەزار کۆچبەر بێتەوە، بەڵام ئێستا چەندین هێندە لە توانای خۆی کۆچبەری لەخۆگرتووە، رێکخراوە مرۆییەکان لەبارەی خراپی باروگوزەرانی ئەو کۆچبەرانە پێشتر چەندین جار راپۆرتیان بڵاوکردووەتەوە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



