سبەینێ هاتنەناوەوەی بارهەڵگر لە دەروازەی باشماخەوە دەستپێدەکاتەوە

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ
SNN
چەند رۆژێکە هاتنەناوەوەی بارهەڵگر لە دەروازەی باشماخەوە بۆ هەرێم راگیراوە و بڕیارە لە سبەینێوە هاتنەناوەوەیان دەستپێبکاتەوە.
لەبارەی هۆکاری ئەو راگرتنە، مەریوان عومەر بەڕێوەبەری دەروازەی سنووری باشماخ رایگەیاند: “هۆکاری راگرتنی هاتنەناوەوەی بارهەڵگری ئێرانی لە دەروازەکەوە، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی بووە و هیچ پەیوەندییەکی بە سەردانەکەی مستەفا کازمییەوە نیە”.
وتیشی: لەگەڵ بەرپرسانی ئێران گفتوگۆمان کردووە و کێشەکە چارەسەرکراوە و لە سبەینێوە هاتنە ناوەوەی بارهەڵگرەکان دەستپێدەکاتەوە.
لە ماوەی رابردوودا، بارهەڵگرانی کورد رێگرییان لە هاتنەناوەوەی شۆفێرانی بارهەڵگری ئێرانی کرد بۆ ناو هەرێمی کوردستان و رایانگەیاند، ئەوە زیان بە بژێوی ژیانیان دەگەیەنێت.
شۆفێرەکان داوایانکرد هەمان رێکاری کاتی کەرەنتینە بەڕێوەبچێت کە بارهەڵگرە ئێرانییەکان لە سنووری باشماخ بارەکانیان دادەگرت و شۆفێرانی کورد بارەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان دەگواستەوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش



