چەندین گوندى دیكەی ناوچە جێناکۆکەکان بەهۆی داعشەوە چۆڵکران

هێرشی داعش
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى ناحیه‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ى سه‌ر به قه‌زاى خانه‌قین 11 گوندى دیكه بەهۆی مەترسی داعشەوە چۆڵکراون كه هه‌ندێك له‌و گوندانه زیاتر له 100 ساڵه ئاوه‌دانبوون.
محه‌مه‌د نارێنى به‌رپرسى كۆمیته‌ى یه‌كێتى له قه‌ره‌ته‌په به SNNى راگه‌یاند؛ له خوارووى قه‌ره‌ته‌په و له نزیك ده‌ریاچه‌ى حه‌مرین هه‌شت گوند به ته‌واوه‌تى چۆڵبوون و ئه‌و ناوچه‌یه‌ش كه‌وتووه‌ته ژێر كۆنترۆڵى چه‌كدارانى داعشه‌وه.
وتیشى: هاوكات له نزیك ناحیه‌ى قه‌ره‌ته‌په هه‌ر به‌م نزیكانه سێ گوندى دیكه كه عه‌ره‌به سه‌یده‌كان تێیدا نیشته‌جێبوون و زیاتر له 100 ساڵه ئه‌و گوندانه ئاوه‌دانن ئێستا له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى چه‌كدارانى داعش چۆڵیان كردووه و هاتوونه‌ته نێو ناحیه‌كه نیشته‌جێبوون.
سه‌باره‌ت به جموجوڵى داعش ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌كێتى رایگه‌یاند: به‌شێك له گونده‌كانى سنوورى قه‌ره‌ته‌په كه‌وتوونه‌ته ژێر كۆنترۆڵی داعشه‌وه و به ئاشكرا تێیدا هاتووچۆ ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانى ئه‌و گوندانه كۆده‌بنه‌وه و پاره‌و یارمه‌تیشیان لێوه‌رده‌گرن و هه‌ر له‌به‌ر مه‌ترسیى داعش ئه‌و 11 گونده‌ش چۆڵیان كردووه.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش



