بە نێوەندگری ئەمریکا؛ بەحرەین و ئیسرائیل رێککەوتن

SNN
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: ئیسرائیل و بەحرەین لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان رێککەوتوون.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا رایگەیاند: “ئیسرائیل و بەحرەینی هاوڕێمان رێککەوتنێکی ئاشتی لە نێوانیاندا واژوو دەکەن، ئەوەش دەبێتە دووەم وڵاتی عەرەبی کە لە 30 رۆژدا لەگەڵ ئیسرائیل رێککەوتنی ئاشتی واژوو بکات.
لەوبارەیەوە سەرۆکی ئەمریکا و پاشای بەحرەین و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە: “ئەمە رێککەوتنێکی مێژووییە بۆ پێشخستنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. دەستپێکردنی گفتوگۆ و دروستکردنی پەیوەندی راستەوخۆ لەنێوان هەردوو کۆمەڵگای بەحرەینی و ئیسرائیلیدا”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: “کۆبوونەوەکە دەبێتە هۆی پێشخستنی ئابووری هەردوو وڵاتەکە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەباتە قۆناغێکی نوێوە، سەقامگیری و ئارامی لە ناوچەکەدا دروستدەکات”.
هەر لەو راگەیەندراوەدا سەرۆکی ئەمریکا سوپاسگوزاری خۆی نیشانی پاشای بەحرەین داوە بەوەی ساڵی رابردوو لە مەنامە کۆبوونەوەیەکی لوتکەی رێکخسرووە بە ئامانجی “ئاشتی و پێشخستنی ئابووری فەڵەستین”.
لە راگەیەندراوەکەدا بڵاویشکراوەتەوە: “بەحرەین و ئیسرائیل لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن لەپێناو واژووکردنی لێکتێگەیشتنێک و دۆزینەوەی چارەسەرێکی درێژخایەن بۆ ناکۆکییەکانی فەڵەستین و ئیسرائیل”.
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل باسی لە مزگەوتی ئەقسا کردووە و وتوویەتی، “هەموو موسڵمانێکی ئاشتیخواز” دەتوانێت بەردەوام سەردانی ئەو مزگەوتە و شوێنە پیرۆزەکانی دیکە لە قودس بکات و ئەو شارە بە ڕووی تەواوی خاوەن بیروباوەڕەکاندا کراوەیە.
هاوکات پاشای بەحرەین و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سوپاسی دۆناڵد ترەمپیان کرد لە بەرامبەر “هەوڵەکانی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی”، جەختکردنەوەی لە ئاڵنگارییە هاوبەشەکان و هەوڵەکانی بۆ نزیککردنەوەی وڵاتان لە یەکتری.
ئەوەش خراوەتەڕوو، شای بەحرەین لە رێوڕەسمی واژووکردنی رێککەوتنەکەی ئیمارات و ئیسرائیل لە 15ی ئەم مانگە لە کۆشکی سپی ئامادەیی دەبێت.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



