
نازم شاکر
SNN Sport
نازم شاكر راهێنه‌ر و یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كانی شاری هه‌ولێر به هۆی كاریگه‌رییه‌كانی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له ده‌ستدا.
فه‌هه‌د نازم شاكر كوڕی ئه‌و راهێنه‌ره له لێدوانێكیدا وتی:” باوكم گه‌ڕایه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگار پاش تێكچوونی دۆخی ته‌ندرستی و گیان له ده‌ستدانی “.
هه‌روه‌ها وتی:”پاش تێكچوونی دۆخی ته‌ندروستی دوێنی ، به‌یانی ئه‌مرۆ دڵخۆش بوین به جێگیر بوونی دۆخه‌كه‌ی ،به‌ڵام به‌داخه‌وه جارێكی تر دۆخی ته‌ندروستی تێكچوو، ستافی پزیشكی نه‌یانتوانی فریای بكه‌ون “.
جێی باسه ڤایرۆسی كۆرۆنا هۆكار بوو بۆ گیان له دستدانی ژماره‌یه‌ك له كهسیاتییه وه‌رزشییه‌كانی عێراق ، دیارترینیان ئه‌حمد رازی و عه‌لی هادی بوون.
نازم پێش مانگێك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو ، پێش دوو هه‌فته دۆخی ته‌ندروستی ئاڵۆز بوو كه بووه هۆكاری هه‌وكردنی به‌هێز له سییه‌كانی .
ژیاننامه‌ی نازم شاكر:
-نازم شاكر سالم ، ساڵی 1958 له شاری به‌غداد له دایكبووه.
-كاروانی وه‌رزشی له تیپه میللیه‌كانی دۆره‌ی شاری به‌غداد ده‌ستپێكردووه ، ساڵی 1975 بووه یاریزانی یانه‌ی ( عومال ) ، دواتر ساڵی 1976 بووه یاریزانی یانه‌ی ( ته‌یران ) قووە جه‌وییه‌ی ئێستا .
– ساڵی 1978 یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق كردووه ، ساڵی 1979 یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می عێراق كردووه ، له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بوو له مۆندیالی مه‌كسیك 1986 كه دوایین یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بووە ، دواتر له ساڵی 1988 له یانه‌ی ته‌یران به یه‌كجاری وازی له یاریكردن هێنا به هۆی پێكانه‌وه.
-دواتر ساڵی 1992 روویكرده بواری راهێنان و یه‌كه‌م یانه كه راهێنه‌رایه‌تی كرد یانه‌ی ( سه‌لام )بوو كه یه‌كه‌م ساڵی بوو له خولی نایابی عێراق ، دواتر بووه راهێنه‌ری یانه‌كانی (كه‌رخ ، هه‌ولێر ،پێرس ، قوه جه‌وییه ، ئارارات ، دهۆك ، نه‌وت و مه‌سافی ) ، هه‌روه‌ها بووه راهێنه‌ری پیشه‌گه‌ر له یانه‌كانی وڵاتانی ئوردن و ئیمارات بۆ زیاتر له حه‌وت ساڵ .
-ساڵی 2005له ستافی راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی عێراق بوو ،ساڵی 2010 له لایه‌ن یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق راسپێردرا به راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ، به‌ڵام له 12-1-2011 ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش كرد پاش دۆڕاندنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئێران له پاڵهوانیتیی خۆر ئاوای ئاسیا
– رۆژی 11-9-2020 به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانی له ده‌ستدا .
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



