ئیدارەی گەرمیان لەپێناو پاراستنی رووباری سیروان لە پاشماوەی کارگەکان بڕیاریدا

SNN
دواى هه‌ڵمه‌تێكى گه‌وره‌ى چالاكوانان و هاووڵاتیانى سنوورى كه‌لار بۆ لابردنى كارگه‌كانى چه‌و و لم له‌سه‌ر رووبار‌ى سیروان، به بڕیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان كاروبارى ئه‌و كارگانه رێكده‌خرێنه‌وه به جۆرێك له قۆناغى یه‌كه‌مدا ئه‌وانه‌ى ده‌كه‌ونه سنوورى شارى كه‌لار ده‌گوازرێنه‌وه.
ئه‌یاد محه‌مه‌د سهرپەرشتیارى هه‌ڵمه‌تى لابردنى كارگه‌كانى چه‌و و لم له‌سه‌ر رووبار‌ى سیروان به SNNى راگه‌یاند؛ له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان كۆبووینه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاو بدۆزرێته‌وه چیتر سروشتى روباره‌كه وێران نه‌كرێت.
وتیشى: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یاداشتێكمان داوه‌ته ئیداره‌ى گه‌رمیان كه چه‌ند داواكارییهكى له خۆگرتبوو له‌وانه، رێکخستنەوەی کاری غەسالەکانی سەر سیروان و دورخستنەوەیان لەو شوێنانەی کە زیان بە ژینگە دەگەیەنن. بەجۆرێک بۆ خواروی کەلار و چەمە وەرزییەکان بگوازرێنەوە. ھەروەھا سەوزکردن و بە گەشتیاریکردنی سەر روباری سیروان و پابەندکردنی خاوەنی کارگەکان بە ناشتنی نەمام لەسەر روباری سیروان و دانانی بنکەی پۆلیسی دارستان بۆ چاودێریکردن و پاراستنی سەوزایی سەر سیروان.
ئه‌یاد محه‌مه‌د وتیشى، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خودى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان دانى به‌وه‌داناوه كه ئه‌و كارگانه بوونه‌ته هۆى تێكدانى سروشتى رووبار‌ى سیروان و هه‌ربۆیه بڕیارى لابردنیان ده‌ركرا، به‌ڵام پێویستیان به كات هه‌یه.
له راگه‌یاندراوێكى ئیداره‌ى گه‌رمیانیش هاتووه، جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان به ئاماده‌بوونى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له چالاكوانان سه‌باره‌ت به كارگه‌كانى چه‌و و لمى سه‌ر ڕووبارى سیروان كۆبوه‌ته‌وه چه‌ند بڕیارێكیان بۆ رێكخستنه‌وه‌ى كارى ئه‌و كارگانه ده‌ركردووه.
به پێى بڕیاره‌كان، لەلایەن یەکە ئیدارییەکان و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و لیژنە تایبەتمەندەکان بە وردی چاودێری کاری کارگەکانی چەو و لم بکرێت و رێگری بکرێت لە زیادەڕەویان و لێپێچینەوە لەگەڵ سەرپێچیکار بکرێت. له قۆناغى یه‌كه‌میشدا كارگەکانی چەو و لم لە سنووری ناو شاری کەلار تا گه‌ڕه‌كى به‌رده‌سور دوربخرێنەوە و لەرێگەی بەکارھێنانی کەسارەوە پاشماوەی کاری کارگەکان بەکاربھێنرێنەوە،
هاوكات، بەشێکیشیان بگوازرێنەوە بۆ چەمە وەرزییەکان، لەگەڵ کارکردن بۆ سەوزکرن و پاراستنی ژینگەی سەر سیروان ھەروەھا ئەنجامدانی کۆبونەوەی زیاتر و دانانی پلان بۆ ئەو مەبەستە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



