هۆكاری ئامادەنەبوونی عەلی باپیر لە كۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەكان و مسته‌فا كازمی چى بوو؟

عەلی باپیر
SNN – عەلی حەمە سەعید
وته‌بێژى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: وهفدى كۆمه‌ڵى ئیسلامى سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات، ده‌شڵێت: وه‌ڵامى بانگهێشتنامه‌كه‌ى سهرۆككۆمارمان داوه‌ته‌وه كه ئاماده نابین.
دوێنێ هه‌ینى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى شارى سلێمانى كرد، له‌میانى سه‌ردانه‌كه‌یدا و له‌سه‌ر بانگهێشتى به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆمارى عێراق لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێم چاویان به مسته‌فا كازمى كه‌وت، به‌ڵام تاكه به‌رپرسى حزبى كورد كه ئاماده‌نه‌بوو عه‌لى باپیر، ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى بوو.
ڕێبوار حەمەد، وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی له‌و باره‌یه‌وه به SNNی راگەیاند: “لەگەڵ ئەوەی لەلایەن سەرۆككۆماری عێراقەوە بانگهێشتی فەرمی بەدەستی ئەمیری كۆمەڵ گەیشتبوو بۆ ئامادەبوونی لە كۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەكان لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق لە مێرگەپان، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی بە یاوەری شاندێك بەرەو بەغدا دەڕۆن و لەوێ دیدار و كۆبوونەوەمان دەبێت لەگەڵ سەرۆكوەزیران و سەرۆككۆمار، بۆیە ئامادەی كۆبوونەوەكەی دوێنێ نەبووین”.
وتیشى: “وەڵامی بانگهێشتەكەی سەرۆككۆمارمان داوەتەوه كه به‌و هۆكاره‌ى كه باسمانكرد ئاماده نابین”.
له‌باره‌ى مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌ى شاندى كۆمه‌ڵ، ڕێبوار حەمەد باسی لەوەشكرد: “لە سەردانەكەماندا بۆ بەغدا و كۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆكوەزیران و سەرۆككۆمار و هێز و لایەنە سیاسییەكانی عێراق باس لەو مەلەفە گەرمانە دەكەین كە لە ئێستادا لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەگوزەرێن”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


