
نەوید ئەفکاری
SNN
دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە نەوید ئەفکاری کوڕە زۆرانبازی لەسێدارە دا و گوێ بەو هەموو داواکارییە نێودەوڵەتییانە نەدرا کە داوایاندەکرد تاران ئەو کارە نەکات.
بەشێکی زۆر لە کەسایەتییە وەرزشی و سیاسییەکانی جیهان، لە نێویاندا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا داوایان کردبوو حوکمی سێدارەی نەوید هەڵبووەشێتەوە.
هەفتەی رابردوو مەهدی مەحمودیان چالاکوانی سیاسی رایگەیاندبوو “نەوید ئەفکاری زۆرانباز لە گرتووخانەکەی خۆی گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار”.
پێشتر نەوید ئەفکاری تۆمەتبار کرابوو بە کوشتنی فەرمانبەرێکی ئاو و ئاوەڕۆی شاری شیراز لە خۆپیشاندانەکانی مانگی ئابی ساڵی 2018 بەچەقۆ.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکیدا داوایکردبوو کە ئێران سزای لەسێدارەدان بۆ نەوید ئەفکاریی هەڵبووەشێنێتەوە.
ساڵی 2019 حکومەتی ئێران 251 کەسی بە تۆمەتی جیا جیا لەسێدارە دا، دووەم وڵاتە لە جیهاندا پاش چین، بەپێی دوایین راپۆرتی رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



