قهرزهكانى ههرێم كێشه بۆ پشكى كورد دروستدهكهن له پرۆژهیاساى بودجهدا

دراوى 25 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدهگهیهنێت: بودجەی گشتی عێراق بە نزیكەی 148 ترلیۆن دینار خەمڵێندراوە و نزیكەی 70 تریلۆینیش وەك كورتهێنان دیاریكراوە، دهشڵێت: “ئەگەر حكومەتی هەرێم داتا و زانیاری ورد نەخاتە بەردەستى حكومەتی عێراق لەبارەی قەرزەكانی سەری ئهوا بەشە بودجەی هەرێم رووبەڕووی گرفت دەبێتەوە”.
ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لهبارهى ئهو كێشهیهى كه قهرزهكانى ههرێم بۆ پشكى كورد له پرۆژهیاساى بودجهدا دروستیدهكات بە SNNی راگەیاند: “وابڕیارە لە ماوەی كەمتر لە دوو هەفتەی داهاتوودا پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق لە ئەنجوومەنی وەزیران كۆتایی بێت و رەوانەی پەرلەمان بكرێت كە بڕەكەی بە نزیكەی 148 ترلیۆن دینار خەمڵێندراوە، بەڵام كورتهێنان بە نزیكەی 70 ترلیۆن دیاریكراوە، ئەمەش بووەتە گرفتێكی گهورە لەبەردەم تێپەڕاندنی ئەو پرۆژەیاسایە، چونكە بە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی ژمارە (6)ى ساڵی 2019 نابێت كورتهێنانی بوجە زیاتر بێت لە رێژەی 3٪، بەڵام لەم پرۆژهیاسایەدا كورتهێنان 10 هێندهیه”.
وتیشى: “ئەوەی پەیوەندی بە پشكی هەرێم هەیە لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق لەچەند بڕگە و ماددەیەك جێی كراوەتەوە و ئاماژەی پێكراوە، بە تایبەت لە بڕگەی (3) ماددەی (11) باس لە قەرزەكانی حكومەتی هەرێم دەكات، بەجۆرێك حكومەتی هەرێم هەڵدەسێت بە پێشكەشكردنی ئەو داتا و زانیاریانەی كە بوونەتەهۆی قەرز و پابەندە دارایی، بوونەتە هۆكاری كورتهێنان لە بودجەكەیدا لەماوەی ساڵەكانی 2014 تا ساڵی 2018 و رەوانەی دەكات بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، هاوكات لەسەر وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ پێویستە كە لەژێر رۆشنایی ئەو بەدواداچوونانەدا پاكتاوی ئەو قەرز و پابەندیانە بكات كە رووبەڕووی حكومەتی هەرێم بووەتەوە، ئەمەش دەرفەتێكی زۆر گرنگە بۆ رزگار بوون لە قەرزەكان”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو:” بەرپرسانی دارایی عێراق دەزانن كە هەرێم بۆی نییە قەرز بكات، بەبێ رەزامەندی حكومەتی فیدڕاڵ، بۆیە ئەگەر هەرێم نەیتوانی خشتەی قەرز و پابەندییەكانی بسەلمێنێت ئەوا دواجار كەیسی قەرزەكانی هەرێم لەسەر حكومەتی عێراق كۆتایی دێت و چیتر بەرپرسانی هەرێم ناتوانن بڵێن: قەرزمان لای حكومەتی فیدڕاڵە و دەبێت خۆیان ئەو قەرزانە بدەنەوە ئەوەش دواجار لەسەر شانی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت و ئەوان زیان دەكەن”.
به وتهى مهسرور بارزانى، سهرۆكى حكومهتى ههرێم، “حكومهتى ههرێم به قهرزه نێوخۆى و نێودهوڵهتییهكانییهوه بڕى 27 ملیار دۆلار قهرزداره”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



