
نازم شاکر
حسێن کەرکوکی-SNN Sport
ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی قووه جه‌وییەی عێراقی بڕیاریدا به هه‌ڵگرتنی درێسی ژماره (4 ) له یانه‌كه وه‌ك رێزێك بۆ نازم شاكر یاریزان و راهێنه‌ری نێوده‌وڵه‌تی کە شەوی رابردوو بەهۆی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لە دەستدا.
ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه له به‌یاننامه‌یەکیدا چەند بڕیارێکی دا کە گرنگترینیان ئەمانە بوون:
-دواخستنی كۆنگره‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ رۆژی شەممه‌ی داهاتوو بەرواری 19 ئه‌یلوول وه‌ك رێز بۆ ئه‌ستێره‌ی گه‌وره و كوڕی یانه‌كه خوالێخۆشبوو ( نازم شاكر ) كه رۆژی هه‌ینی به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له ده‌ستدا.
-راگه‌یاندنی ماته‌مینی بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ و پرسه له باره‌گای یانه‌كه له رۆژی شه‌ممه‌وه داده‌نرێت.
هه‌ڵگرتنی ژماره (4) به شێوه‌یه‌كی كۆتایی له تیپی یه‌كه‌م و له به‌رنه‌كردنی وه‌ك رێزێك بۆ كاروان و مێژووی وه‌رزشی ئه‌و یاریزانه”.
-كاروانی وه‌رزشی له تیپه میللیه‌كانی دۆره‌ی شاری به‌غداد ده‌ستپێكردووه ، ساڵی 1975 بووه یاریزانی یانه‌ی ( عومال ) ، دواتر ساڵی 1976 بووه یاریزانی یانه‌ی ( ته‌یران ) قووە جه‌وییه‌ی ئێستا .
– نازم شاكر سالم ، ساڵی 1958 له شاری به‌غداد له دایكبووه، ساڵی 1978 یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق كردووه ، ساڵی 1979 یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می عێراق كردووه ، له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بوو له مۆندیالی مه‌كسیك 1986 كه دوایین یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بووە ، دواتر له ساڵی 1988 له یانه‌ی ته‌یران به یه‌كجاری وازی له یاریكردن هێنا به هۆی پێكانه‌وه.
-دواتر ساڵی 1992 روویكرده بواری راهێنان و یه‌كه‌م یانه كه راهێنه‌رایه‌تی كرد یانه‌ی ( سه‌لام )بوو كه یه‌كه‌م ساڵی بوو له خولی نایابی عێراق ، دواتر بووه راهێنه‌ری یانه‌كانی (كه‌رخ ، هه‌ولێر ،پێرس ، قوه جه‌وییه ، ئارارات ، دهۆك ، نه‌وت و مه‌سافی ) ، هه‌روه‌ها بووه راهێنه‌ری پیشه‌گه‌ر له یانه‌كانی وڵاتانی ئوردن و ئیمارات بۆ زیاتر له حه‌وت ساڵ .
-ساڵی 2005له ستافی راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی عێراق بوو ،ساڵی 2010 له لایه‌ن یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق راسپێردرا به راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ، به‌ڵام له 12-1-2011 ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش كرد پاش دۆڕاندنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئێران له پاڵه‌وانیتیی خۆر ئاوای ئاسیا
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



