
نەڤید ئه‌فكاری
SNN Sport
وڵاتی ئێران سزای له سێدارەدانی نەڤید ئه‌فكاری یاریزانی زۆرانبازی جێبەجێكرد، سه‌رباری هۆشدارییه‌كانی مافپه‌روه‌ر و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له هه‌نگاونانی ئه‌م هه‌نگاوه و بانگهێشتكردن لە لایەن دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بۆ رێگریكردن له جێبه‌جێكردنی بڕیاری له سێداره‌دانه‌كه.
كازم موسه‌وی سه‌رۆكی دادگای باڵا له پارێزگای فارس وتی:” سزای یاسا به له سێداره‌دان بەرامبەر بە نەڤید ئه‌فكاری سه‌ر له به‌یانی رۆژی شه‌ممه 12ی ئەیلوولی 2020 جێبه‌جێكرا، ئەمەش پاش ئه‌نجامدانی رێكکاره یاساییه‌كان و به پێداگری خانه‌واده‌ی حه‌سه‌ن توركمانی كوژراو له سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئەم بڕیاره “.
دادگای ئێرانی بریارێكی دابوو به له سێداره‌دانی وه‌رزشكار ئه‌فكاری ته‌مه‌ن 27 ساڵ بە هۆی تاوانباركردنی به كوشتنی به‌رپرسێكی ئه‌منی له میانه‌ی خۆپیشاندانێك له شاری شیرازی خوارووی ئێران لە ساڵی 2018 و به‌ئاماده‌بوونی لە گردبوونه‌وه‌ی نایاسایی و گردبوونه‌وه و پلانگێڕی بۆ ئه‌نجامدانی تاوان له دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سوكایه‌تی كردن به رابه‌ری باڵا.
هه‌روه‌ها هه‌ردوو براكه‌ی وه‌حید و حه‌بیب بڕیاردرا به به‌ندكردنیان بۆ ماوه‌ی 54 و 27 ساڵ بۆ هەر یەکێکیان و لێدان و سزادان بۆ هه‌ر یه‌كێكیان به 74 جه‌ڵده.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش



