
وێنە: محەمەد مستەفا
SNN-محەمەد مستەفا
هەرچەندە ساڵی پار ئاستی ئاوی دەریاچەی دووکان و زێیی بچوک گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی 25 ساڵی رابردوو ، پێشبینی دەکرا تا ماوەیەکی زۆر ئاستی ئاوی دەریاچەی دوکان روو لە دابەزین نەکات بەڵام بەردانەوەی زیاتری ئاو لە بەنداوی دووکان و گرتنەوەی ئاوی زێی بچوک لە لایەن ئێرانەوە، ئاستی ئاوی دەریاچەی دووکانی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزاندووە .
سەلام عومەر بەڕێوەبەری ئاوی ڕاپەڕین بە SNN ی راگەیاند: هەرچەندە هەموو ساڵێک لە مانگی تەمموزەوە بە هۆکارە ژینگەییەکان ئاستی ئاوی دەریاچەی دووکان روو لە دابەزین دەکات، بەڵام ئەمساڵ گرتنەوەی ئاوی زێی بچوک کاریگەری بەرچاو و راستەوخۆی لەسەر دابەزینی ئاستی ئاوی دەریاچەی دووکان هەبووە.
وتیشی: “یەکێکی تر لە هۆکارەکان بریتیە لەوەی کە بەردانەوەی ئاو لە بەنداوی دووکان زیاترە لەو رێژەیەی کە دەڕژێتە ناوی، بۆیە ئەمەش هۆکارێکی ترە بۆ دابەزینی ئاستی ئاوی دەریاچەی دووکان”.
باسی لەوەشکرد: گرتنەوەی ئاوی زێی بچوک لە ساڵانی داهاتوو گرفتی گەورە بۆ هەرێمی کوردستان دروست دەکات بۆیە پێویستە حکومەتی هەرێم ئەو مەسەلەیە بە جدی وەربگرێت .
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



