ماكگریگۆر به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ دەستدرێژی سێكسی تۆمەتبار دەکرێت

کۆنۆر ماکگریگۆر
SNN Sport
پۆلیسی فه‌ره‌نسا كۆنۆر ماكگریگۆر ئه‌ستێره‌ی پێشووی هونه‌ره جه‌نگییه تێكڵاوهكان UFC له كۆرسیكا ده‌ستگیر كرد، ئەمەش به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ هێرشیكردنی سێكسی.
ئاژانسی هه‌وڵه‌كانی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه‌پاش رووداوه‌كه ئه‌ستێره ئیرلهندیهكه ده‌ستگیركرا ،نوسینگه‌ی داواكاری گشتی له به‌یاننامه‌یەكیدا روونیكرده‌وه :”پاش پێشكه‌شكردنی سكاڵا له 10ی ئه‌یلوولی رابردوو كه ره‌خنه له‌و كردارانه ده‌كات كه ده‌توانرێت وەسفی بكه‌یت كه هه‌وڵێكه بۆ دەستدرێژی سێكسی و به‌رێز كۆنۆر ئه‌نتۆنی ماكگریگۆر بابه‌تی دانیشتنی گوێگرتنی پۆلیس بوو “.
تا ئێستا ورده‌كاری تری په‌یوه‌ندیدار به‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی كۆنۆر كراوه ئاشكرا نه‌كرا ، به‌ڵام به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی بۆ پێگه‌ی (TMZ)ئه‌مریكی دووپاتی كرده‌وه ” كۆنۆر ماكگریگۆر به توندی هه‌ر تۆمه‌تێك به خراپی هه‌ڵسوكه‌وتكردن ره‌تده‌كاته‌وه ، رووبه‌رووی لێكۆلێنه‌وه كرا‌و دواتر ئازاد كرا”.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



