ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکی عێراق: %90ی سامانی دەوڵەت دزراوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
SNN
ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند: دۆسێی گەندەڵی دەربارەی تەواوی وەزارەتەکانی عێراق پێگەیشتووە و دۆسێکان رادەستی لیژنەی تایبەت بە گەندەڵییە گەورەکان و تاوانە جیاوازەکان دەکات.
عالیە نەسیف ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی راگەیاندووە: “90 لە سەدی سامانی دەوڵەت دزراوە و تەنیا 10لەسەدی سامانەکە گەڕێندراوەتەوە بۆ حکومەت، سامانی دزراوی وڵاتیش براوەتەدەرەوە”.
باسی لەوەشکرد، ئەو لیژنە باڵایەی بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسێکانی گەندەڵی و تاوانە گەورەکان پێکهێندراوە لە کەسانی پسپۆڕ پێکهاتوون و لێکۆڵینەوە لە دۆسێکانی گەندەڵی دەکەن لە ساڵی 2003وە تاوەکو ئێستا.
هاوکات محەمەد عەلی، بەرێوەبەری فەرمانگەی گەڕانەوە لە دەستەی دەستپاكیی عێراق ڕایگەیاندووە، “لەنێو دۆسێ گرنگ و ئاڵۆزەكان كە دەستپاكی لە پاش ساڵی 2003وە كاریان لەسەر دەكات، دۆسێی گەڕاندنەوەی قەرز و پارە بەقاچاخبراوەكانی عێراق هەن، چ ڕژێمی پێشوو بردبێتییە دەرەوە یان لەكاتی گەندەڵی دارایی و كارگێڕیدا برابن”.
ئەو بەرپرسەی دەستەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “پارەی گشتیی عێراق كە لە دەرەوەی عێراقن و پێش ساڵی 2003 لەلایەن ڕژێمی پێشوەوە براون بریتییە لە 40 بۆ 50 ملیار دۆلار، هەوڵیش هەیە بۆ گەڕانەوەی ئەو بڕە پارەیە”.
لەبارەی ڕێوشوێنی گەڕاندنەوەی ئەو پارانە، محەمەد عەلی ئاماژەی بەوەكردووە، فەرمانگەی گەڕاندنەوەی پارەكانی عێراق لەرێی پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانی لەگەڵ وڵاتان هەوڵی گەڕاندنەوەی ئەو پارانە دەدات.
پێشتر لە سەر فەرمانی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لیژنەیەکی باڵا بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسێکانی گەندەڵی و تاوانە جیاوازەکان پێکهێندراوە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



