دوای بردنەوەی نازناوی ئەمریکای کراوە ئۆساکا دێتە پلەی سێیەم

ناوومی ئۆساکا
SNN Sport
کچە یاریزانی ژاپۆنی ناوومی ئۆساکا، شەوی رابردوو توانی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی ئەمریکای کراوە شکست بە کچە یاریزانی بیلاڕوسی ئازارینکا بهێنێت و نازناوەکە بباتەوە.
ئۆساکای تەمەن 22 ساڵ توانی بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک لە کچە یاریزان ڤیکتۆریا ئازارینکا بباتەوە، کە خاڵی کۆمەڵەکان بریتی بوو لە 6-1 3-6 3-6.
بە بردنەوەی ئەم نازناوە، سێیەم نازناوی ئۆساکا بوو لە گراند سلام کە بە دەستی دەهێنێت ، یەکەم یاریزانە 3 ساڵی لەسەر یەک پاڵەوانێتییەکی گراند سلام بباتەوە دوای کلایستەرز کە لە ساڵەکانی 2009-2010-2011. پاڵەوان بوو.
بە بردنەوەی ئەم نازناوە، لە رۆژی دووشەممەی داهاتوو ئەم کچە یاریزانە بۆ پلەی سێیەمی ریزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی پیشەگەر لە جیهان سەردەکەوێت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش



